ئێوارەی رۆژی شەممە، رێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ بەرامبەر بە ٢٨ی نۆڤامبری ٢٠٢٠ی زایینی، ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، سەر بە کۆمیتەکانی فینلاند، کۆبوونەوەیەکی ئانلاینان بەڕێوە برد.
کۆبوونەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی، بە نیشانەی رێزگرتن لە خەباتو گیانفیدایی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان، دەستی پێ کرد.
دواتر پرشنگ محەممەدی، بەرپرسی خولی پێشووی کۆمیتەی هاوکاری، سەبارەت بە کارو تێکۆشانی کۆمیتە راپۆرتێکی پێشکەش کرد.
پاشان، هەر کام لە نوێنەرانی حیزبەکانی بەشدار، راو بۆچوونی خۆیان دەربڕیو پێشنیارو تێبینیی خۆیان، بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی ئەرکەکانی کۆمیتە خستە بەر باس.
لە بەشێکی دیکەی کاری کۆبوونەوەکەدا، جەلال سۆبحانی، بەرپرسی بەشی پێوەندییە کوردستانییەکانی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ ماوەی یەک ساڵ، وەک بەرپرسی کۆمیتەی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە فینلاند، هەڵبژێردرا. لە کۆتاییدا، ئەندامانی کۆمیتەی هاوکاریی حیزبەکان بڕیاریان دا، لانیکەم هەر سێ مانگ جارێک کۆ ببنەوەو ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکەن.