ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات بۆ جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەرزانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

ئاگادارییەک لە ڕێکخستنی گشتی دەرەوەی وڵات بەبۆنەی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژەوە

کۆمەڵانی تێکۆشەری کوردستان!

ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!

بە ناوی ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کودستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، بەبۆنەی تێپەڕینی ٧٥ ساڵ بەسەر تەمەنی پڕ لە شانازیی حیزبە خۆشەویستەکەمان، حیزبی ڕێبەرانی شەهید ” قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی” و هەزاران تێکۆشەری گەلە قارەمانەکەمان پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە هەموو لایەکتان دەکەین و هیوای گەیشتن بە مافە نەتەوایەتی و ئامانجە ڕەواکانمان دەخوازین.

هەروەک ئاگادارن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ، واتە بیست و پێنجی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی، پێ دەنێتە یوبێلی ئەڵماسیی ٧٥ ساڵەی تەمەنی پڕ لە خەباتی شکۆدار و سەروەریی خۆی و یادی دامەزرانی جێژن دەگرێت.

لە کاتێکدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هیچ بارودۆخێکدا لە بۆنە نەتەوەییەکانی خۆی غافڵ نەبووە و بەرێزەوە یادی کردوونەوە و ڕێوڕەسمی تایبەتی جەماوەری بۆ ڕێکخستوون، مخابن لە یوبێلی ٧٥ساڵەیدا و بەهۆی گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و یاسای گشتیی وڵاتان لەپێناو بنبڕکردنی ئەو ڤایرۆسه کوشندەیە کە بە هەموو جیهاندا بڵاو بووەتەوە و قەیران و مەترسی بۆ سەر گیانی مڕۆڤەکان لێکەوتووەتەوە، ناچارین هەتا گەڕانەوەی سەقامگیری بە مێتود و شێوازی تر ڕێز لە بۆنە حیزبی و نەتەوەییەکان بگرین. هەر بۆیەش بۆ ئەو مەبەستە حیزبی دێموکرات هەیئەتێکی تایبەت بۆ یادکردنەوەی جێژنی ٧٥ساڵەی دامەزرانی پێکهێناوە.

هەیئەتی دیاریکراو بۆ ماوەی دە شەو، بە مەبەستی یادکردنەوە و رێزگرتن لە جێژنی پیرۆزی ٢٥ی گەلاوێژ، جێژنی دامەزرانی حیزبە خۆشەویستەکەمان بە شێوازی پێکهێنانی وێبناری تایبەت، لە ڕێکەوتی ٨ی ئاگوستی ٢٠٢٠ی زایینی هەتا ١٨ی ئاگوست و بە بەشداری کەسانی ئاکادمیک و شارەزا بە شێوازی ئۆنلاین بەرێوە دەبات.

لەو پێوەندییەدا بانگهێشتی هەموو لایەک و بەتایبەتیش ئەندامان و دڵسۆزانی گەلەکەمان دەکەین کە بە بەشداریی خۆتان شکۆی زیاتر بە یوبێلی ئەڵماسیی ٧٥ ساڵەی حیزبی دێموکرات ببەخشن و وێبنارەکان دەوڵەمەندتر بکەن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخستنی گشتی دەرەوەی وڵات

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

لە 25ـی گەلاوێژدا وێبینارێك بۆ ئەندامانی حیزب لە سوئێد ساز دەكرێ

هه‌ینی 8 7 , 2020
لە 75ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێراندا و بەپێی ئەو زنجیرە وێبینارانەی رێكخستنی گشتیی حیزب لە دەرەوەی وڵات بۆ جێژنی 25ـی گەلاوێژی ئەمساڵ سازی دەكا، بۆ كۆمیتەی گشتى و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حدكا لە سوئێد وێبینارێكی سیاسی لە ئاستی رێبەریی حیزب بەڕێوەدەچێ كە تێیدا باسی سیاسەتەكانی حیزب و […]

نوێترینەکان