ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٣ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، ڕێكخراوی گه‌لانی بێ نوێنه‌ر (UNPO)، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و پرسی مافی چاره‌ی خۆنووسین، كۆنفڕانسێكی بۆ ئه‌ندامانی خۆی سه‌ربه ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و ئافریقا پێكهێنا.
ئه‌م كۆنفڕانسه به به‌شداریی نوێنه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، دوکتور “عه‌لی عه‌بدیلزاده”، نوێنه‌ری حیزب له‌م ڕێكخراوه‌یه، به‌ڕێوه چوو.
كۆنفڕانسه‌كه به قسهكهنی سكرتێری ڕێكخراوی گه‌لانی بێ نوێنه‌ر، “ڕهڵڤ به‌نچ” (Ralph Bunche)، ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد.
له به‌شی سه‌ره‌كیی كۆنفڕانسه‌كه‌دا، نوێنه‌رانی به‌شدار له ڕێكخراوی وڵاتانی جیاجیای ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و ئافریقا، ده‌رفه‌تیان بۆ ڕه‌خسا كه باس و گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی، مافی مرۆڤ و پرسه‌كانی تری پهیوەندیدار به ناوچه‌كانی خۆیان بكه‌ن.
له بەشێک لەم کۆنفرانسەدا، نوێنه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، دوکتور “عه‌لی عه‌بدیلزاده”، له وته‌كانی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆماری ئیسلامیی ئێران خۆی به نوێنه‌ری خودا له‌سه‌ر زه‌وی ده‌زانێ و هه‌ر بۆیه لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران‌دا خۆ به باڵاده‌ست ده‌زانێت.
“عه‌بدیلزاده” له درێژه‌ی قسەكانیدا، ڕوونی كردوه كه ئه‌م شێوه بیركردنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سیاسه‌تی ده‌ره‌وە و له هه‌ڵسوكه‌وت كردن و سته‌م به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی كورد و گه‌لانی تری ئێران به ڕوونی خۆی نیشان ده‌دا.
نوێنه‌ری حیزبی دێموكرات له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سیاسه‌ته نادروستەکانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووته هۆی پێشێلكردنی هه‌رچی زیاتری مافه‌كانی مرۆڤ، سته‌م و داگیركاری، به‌ربڵاوبوونی هه‌ژاری، گرفته‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌نده‌ڵی له نێوخۆی ئێران‌دا. له‌هەمان كاتدا، له ده‌ره‌وه‌ی ئێران، بووەته هۆی نائه‌منی و ناسه‌قامگیری و به‌ربڵاوبوونه‌وه‌ی تێرۆریزم له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوهێاست و ناوچه‌كه به گشتی.
ناوبراو له به‌شی كۆتایی قسه‌كانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌زموونی زیاتر له چوار ده‌یه خه‌بات دژ به كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه ماف و ئازادییه‌كان له چوارچێوه‌ی سیستەمی دەسەڵاتداریی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، ده‌سته‌به‌ر نەکرا؛ هه‌ربۆیه پێویسته هێزه دێموكرات و پێشكه‌وتنخوازه‌كان تواناكانی خۆیان بخه‌نه سه‌ر یه‌ک بۆ دامه‌زراندنی سیستەمێكی دێموكراتیكی فێدراڵی له ئێران‌دا، كه له‌وێدا مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد و گه‌لانی تر دابین كراوه.