بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە وڵاتی ئاڵمان وێبنارێک بەڕێوە چوو

کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئاڵمان، وێبنارێکی بەڕێوە برد.

ناوەڕۆکی وێبینارەکە بەم چەشنەیە:

لە وڵاتی “ئاڵمان” وێبینارێک بەبۆنەی ٣٢هەمین ساڵیادی شەهیدانی “ڤییەن” بەڕێوە چوو.

ڕێبواران و قوتابییانی شەهید دوکتور “قاسملوو” و ڕێبازەکەی لە ٣٢هەمین ساڵیادی تێرۆرکردنی ئەو ڕێبەرە هەڵکەوتوو و بلیمەتەی گەلی کورد لە سەرتاسەری جیهان بە بەڕێوەبردنی ڕێورەسمی جۆراوجۆر یادیان کردەوە و تێرۆریزمی دەوڵەتیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد.

لە درێژەی بۆنەکانی تایبەت بە یادی ٢٢ی پووشپەڕ ڕۆژی شەهیدکرانی کاک دوکتور “قاسملوو” و هاوڕێیانی، شەهیدان کاک “عەبدوڵڵا قادری ئازەر” ئەندامی کۆمیتە ناوەندی و نوێنەری حیزب لە دەرەوەی وڵات و دوکتور “فازڵ ڕەسووڵ” دۆستی حیزب، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان وێبینارێکی تایبەتی بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و بەڕێزان دوکتور “حوسێن خەلیقی” ئەندامی پێشووی دەفتەری سیاسیی حیزب و شارەزای سیاسی و کەسایەتیی دیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوکتور “ئیدریس ئەحمەدی” مامۆستای زانکۆ و ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” بەڕێوە برد.

لەو وێبینارەدا کە لە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتیی ” زووم ” بەڕێوە چوو، دوکتور “حوسێن خەلیقی” لەسەر مێژووی تێرۆریزمی دەوڵەتیی داگیرکەرانی کوردستان و بەتایبەت تێرۆریزمی دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە ئامانج‌گرتنی تێکۆشەرانی کورد و لە سەرووی هەمووانەوە تێرۆرکردنی ڕێبەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامان و کادر و پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە بۆ بەشداربووان قسەی کرد و هۆکار و لایەنەکانی پەنابردن بۆ کردەوەگەلی قێزەون و ترسنۆکانەی وەک تێرۆر بۆ سڕینەوەی فیزیکیی ڕێبەرانی کورد و باقیی تێکۆشەرانی کورد لەلایەن ڕێژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامییەوە شی کردەوە.

لە پانێلی دووەمی وێبینارەکەدا، دوکتور ئیدریس ئەحمەدی باسێکی لە پێوەندی بە شەهید دوکتور “قاسملوو” و مەسەلەی سۆسیالیزم پێشکەش کرد.

دوکتور “ئیدریس ئەحمەدی” لە باسەکەیدا بەوردی سێ بڕگە لە ژیانی شەهید دوکتور “قاسملوو”ی هێنایە بەر باس و مەسەلەی سۆسیالیزم و میژووی سەرهەڵدانی بیری چەپ لە کوردستان و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی شی کردەوە و لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە داهێنانی چەمکی سۆسیالیزمی دێموکراتیک لەلایەن شەهید کاک دوکتور “قاسملوو” و هۆکاری گرینگی پێدانی حیزبی دێموکرات بە سۆسیالیزمی دێموکراتیک و ڕۆڵ و نەقشی شەهید کاک دوکتور “قاسملوو” لە داهێنان و دیاریکردنی سۆسیالیزمی دێموکراتیک وەک بەرنامە و ئامانجی دواڕۆژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پێناو دادپەروەریی کۆمەڵایەتی کرد.

لە درێژەی بەرنامەکەدا، بەشداربووان پرسیار و تێبینییەکانی خۆیان ڕوو لە کۆڕگێران کرد و بە پرسیار و وڵام پتر مژاری ویبینارەکەیان گەنگەشە کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی ئاڵمان

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

ڕێوڕەسمی ٢٢ی پووشپەڕ لە وڵاتی "ئۆتریش" بەڕێوە چوو

5 شه‌م 3 10 , 2022
بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور “عەبدولڕەحمان قاسملوو” و هاوڕێیانی ڕێوڕەسمێک لە وڵاتی ” ئۆتریش” بەڕێوە چووە. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕ ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ٣٢هەمین ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور “عەبدولڕەحمان قاسملوو” سکرتێری گشتیی ئەو کاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کاک “عەبدوڵڵا قادری ئازەر” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب و دوکتور “فازڵ ڕەسووڵ” […]

نوێترینەکان