سەردانی مەزاری شه‌هیدان له‌ سوئێد

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٠٢١/٩/٢٥ کۆمەڵێک له هاوڕێیانی حیزبی دیموكڕاتی كوردستانی ئێران بە هاوڕێیەتی بەرپرسی پێوەندیە کوردستانییەکانی حیزب لە سوئێد چیا عەلیار سەردانی مەزاری تێکۆشەرانی دێموکڕاتیان له سوئێد كرد.
کاتژمێر ۱۱ی سەرلەبەیانی کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی حیزبی و دۆستان و بنەماڵەی نەمر کاک ئەحمەد کاکەمەمی و هەروەها بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکانی حیزب لە سوئێد بە بۆنەی چلەمین ڕۆژی کۆچی دوایی نەمر کاک ئەحمەد کاکەمەمی سەردانی مەزاری ناوبراویان کرد.
دواتر لە هەمان گۆڕستان تێکۆشەرانی دیکەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بە خاک ئەسپاردە کراون کە لەلایەن هاوڕێیانی حیزبیەوە بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە سەردانی مەزارەکانیان کرا.
نەمران، کامران هیدایەتی (سەید ئەبوبەکر) لە بەرپرسانی پێشوی حیزب، برایم جۆرابچی بەرپرسی پێشووی کۆمیتەی سوئێدی حیزب و کۆچکردوو خاتوو شەهلا ئەحمەدی بنەماڵەی حیزبی لە سوئێد كه‌ له‌م شوێنه‌ ئه‌سپارده‌ی خاك كراون.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

کۆمیتەی حیزب لە سوئێد لە سەردانێكدا هاوخەمیی خۆی گەیاندە بنەماڵەی کاک مەربووت حوسێنی

4 شه‌م 10 6 , 2021
رۆژی 2021/10/06 شاندێك بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد بەبۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز کاک سەید “ئیبراهیم حوسێنی” باوکی دوو ئەندامی تێکۆشەر و وەفاداری حیزبەکەمان بەڕێزان کاک “فەریدون” و کاک “مەربووت حوسێنی” سەردانی كەسوكار و بنەماڵەى حوسێنی یان کرد.شاندی کۆمیتەی حیزب لەو سەردانەدا وێڕای گەیاندنی نووسراوەی […]

نوێترینەکان