کۆمیتەی حیزب لە سوئێد لە سەردانێكدا هاوخەمیی خۆی گەیاندە بنەماڵەی کاک مەربووت حوسێنی

رۆژی 2021/10/06 شاندێك بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد بەبۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز کاک سەید “ئیبراهیم حوسێنی” باوکی دوو ئەندامی تێکۆشەر و وەفاداری حیزبەکەمان بەڕێزان کاک “فەریدون” و کاک “مەربووت حوسێنی” سەردانی كەسوكار و بنەماڵەى حوسێنی یان کرد.
شاندی کۆمیتەی حیزب لەو سەردانەدا وێڕای گەیاندنی نووسراوەی پەیامی هاوخەمی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی سوئێد، تاجە گوڵینەی رێز و پێزانینیان پێشکێش بە کاک مەربووت و بنەماڵە سەربەرز و وەفادار بە رێبازەكەی دێموکرات کرد و هیوای سەرساخیان بۆ بنەماڵەكەی خواست.
ئەم سەردان و هاوخەمییە جێگای سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی حوسێنی بە گشتی بوو.
جێگای ئاماژەیە رۆژی 2021/10/04 بەڕێز کاک سەید ئیبراهیم حوسێنی بەهۆی نەخۆشی لە شاری پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

پێشمەرگەی دێرین عەلی مەجیدی لە سوئێد ماڵئاوایی لە هاوسەنگەرانی كرد

4 شه‌م 10 13 , 2021
بەداخەوە پێشمەرگەیەکی ڕۆژە سەختەکانی خەبات، کاک عەلی تۆبەکار ناسراو بە عەلی مەجیدی خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەت، بەهۆی نەخۆشی لە وڵاتی سوئێد ماڵئاوایی لە ژیان کرد. عەلی مەجیدی ناسراو بە عەلی فەنی لە بنەماڵەیەکی ناسراو و خۆشناوی ڕەبەت لە دایک بووە. عەلی مەجیدی خوێندنی سەرەتایی لە ڕەبەت تەواو کرد.ڕەوانشاد تا ژیانی خۆی […]

نوێترینەکان