کۆمیتەی بریتانیا کۆبوونەوەیەکی ڕێکخراوەیی پێک هێنا

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی بریتانیا لە شاری بێرمینگهام کۆبوونەوەیەکی ڕێکخراوەیی بۆ هەموو ئەندامانی حیزب لەو وڵاتە پێک هێنا. سەرەتای کۆبوونەوەکە بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی ڕەقیب” و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر لە لایەن “سولەیمان مورادی” ئەندامی کۆمیتە بەخێرهاتنی میوانەکان کرا و پاشان “فەرید دەیهەم” بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە بریتانیا چەند وتەیەکی لە پێوەندی بە کاری کۆمیتە  و هەروەها چۆنیەتی کاری ڕێکخستنی و ڕێکخراوەیی حیزب و ئەرکی ئەندامانی حیزب پێشکەشی بەشداربووان کرد.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا “شەهریار نەقشبەندی” بەرپرسی ڕێکخستنی ئورووپای ناوەندیی حیزب، کە بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری کۆبوونەوەکە بوو چەند وتەیەکی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە بۆ ئەندامان باس کرد. دوابەدوای وتەکانی شەهریار نەقشبەندی،ئەندامانی بەشدار ڕەخنە و پێشنیارەکانیان هێنا بەر باس کە لە لایەن فەرید دەیهەم و شەهریار نەقشبەندییەوە وەڵام درانەوە.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

کۆمیتەی گشتیی سوید کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی ڕێکخراوەیی پێک هێنا

1 شه‌م 5 8 , 2022
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، لە شاری لینشۆپینگ کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونه‌وه‌یەکی تایبەت بە ڕێکخستن و پرس و بابەتی گرێدراو بە کاری ڕێکخراوەیی لە حیزبی دێموکراتدا، بۆ ئەندامانی حیزب لە وڵاتی سوید پێک هێنا. سەرەتای  کۆبونەوەکە به سروودی  نەتەوایەتی ئه‌ی ڕه‌قیب  و ده‌قه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ […]

نوێترینەکان