بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی کۆمیتە ناوچەی (ئالبۆرگ) لە وڵاتی دانمارک

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ئاوریلی ٢٠٢٢ کۆنفڕانسی کۆمیتە ناوچەی (ئالبۆرگ) بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی حیزب و جەمشید خوسرەوی بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حیزب لە دانمارک و فاخر مەولودی بەرپرسی رێکخستنی گشتیی وڵات و مەحمود دەشتی نوێنەری دەزگای هەڵبژاردن بەڕێوە چوو.

سەرەتای کۆنفڕانس بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

کۆنفڕانس لە لایەن کاووس عەزیزی تێکۆشەری دێرینی حیزب کرایەوە. بەدوای ئەودا ڕاپۆرتی کار و چالاکیی کۆمیتە ناوچە، لە لایەن سەلام سدیقی بەرپرسی پێشووی کۆمیتەوە خوێندرایەوە.

پاشان باسێکی کورت لەسەر ساختار و پێکهاتەی نوێی حیزبەکەمان لە لایەن فاخر مەولودی بەرپرسی رێکخستنی گشتیی کۆمیتە پێشکەش کرا کە لە کۆنگرەی شازدەی حیزبەوە پەسەند کراوە و بووە بە پێکهاتەی نوێی حیزبەکەمان.

پاشان جەمشید خوسرەوی چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

بەدوای ئەودا بەشدارانی کۆنفڕانس ڕەخنە و پێشنیار و بیر و بۆچوونی خۆیان لەسەر باس و بابەتی پێوەندیدار بە کۆنفڕانس و کاروباری کۆمیتە هێنایە بەرباس و دواتر وەڵام درانەوە.

دواتر مەحمود دەشتی نوێنەری دەزگای هەڵبژاردن باسێکی کورتی لەسەر دەزگای هەڵبژاردنی حیزبی دێموکرات لە سیستمی نوێی حیزبدا پێشکەشی بەشداربووان کرد.

لە دوایین بەشی کاری کۆنفڕانسدا، بەشی هەڵبژاردنی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوچە لە لایەن نوێنەری دەزگای هەڵبژاردنەوە بەڕێوە چوو، کە دەرەنجام سێ کەس وەکوو ئەندامانی نوێی کۆمیتە ناوچە لە کەشێکی ئازاد و دێموکراتیکدا و بە دەنگی ئەندامانی بەشدار لە کۆنفڕانسدا هەڵبژێردران کە بریتی بوون لە بەڕێزان: ئیقبال ساڵحپوور، زاگرۆس نەسروڵاهی، ڕێبوار قادری و لە یەکەم کۆبوونەوەی خۆیاندا، ئیقبال ساڵحپوور وەکوو بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی ئالبۆرگ هەڵبژێردرا.

کۆنفڕانس دوای زیاتر لە ٣ کاتژمێر کۆتایی پێ هات.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی کۆمیتە ناوچەی (ڤێسترۆس - سوید)

هه‌ینی 4 29 , 2022
ڕۆژی  شەممە ڕێکەوتی ٢٣ـ ٠٤ـ ٢٠٢٢ی زایینی، کۆنفڕاسی کۆمیتە ناوچەی شاری ڤێسترۆس لەژێر چاوەدێری کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو. لە دەستپێکدا کۆنفڕانسەکە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی حیزب و گەل دەستی پێکرد. دواتر “فەخرەدین فەسیحی” بەرپرسی پێشووی کۆمیتە ناوچەی ڤێسترۆس بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد […]

نوێترینەکان