ڕێوڕەسمی ٢٢ی پووشپەڕ لە وڵاتی “ئۆتریش” بەڕێوە چوو

بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور “عەبدولڕەحمان قاسملوو” و هاوڕێیانی ڕێوڕەسمێک لە وڵاتی ” ئۆتریش” بەڕێوە چووە.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕ ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ٣٢هەمین ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور “عەبدولڕەحمان قاسملوو” سکرتێری گشتیی ئەو کاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کاک “عەبدوڵڵا قادری ئازەر” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب و دوکتور “فازڵ ڕەسووڵ” خەڵکی  کوردستانی باشوور بە پلانی کاربەدەستانی سەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و جێبەجێکردنی لەلایەن تێرۆریستانی بەناو هەیئەتی وتووێژەوە لەلایەن کۆمیتەی حیزبەوە لە شاری “ڤییەن” و شوێنی تێرۆرەکە بەڕێوە چووە.

سەرەتای ڕێۆڕەسمەکە به سروودی نیشتمانیی “ئەی ڕەقیب” و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی شاری “ڤییەن” و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان لەلایەن “جەزا ساڵحیـ”ـەوە و بە ناوی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتەوە لە وڵاتی “ئۆتریش” بەم بۆنەوە وتارێک بە زمانی ئاڵمانی پێشکەش کرا.

لە وتارەکەدا پاش شەرمەزارکردنی کردەوەی جینایەتکارانەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، قامک لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەم کردەوە تێرۆریستیە و شێوەی هەڵسووکەوتی دەزگا بەرپرسەکانی وڵاتی “ئۆتریش” لەو سەردەمەدا وەک: “وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی نێوخۆ،  وەزارەتی داد، دەزگای پۆلیس و دەزگای دژە تێرۆری وڵاتی ئوتریش” بە کورتی باس لەسەر سکاڵای خاتوو “هلێن قاسملوو” لە وڵاتی “ئۆتریش” سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و لادانی دەزگا دەوڵەتییەکان لە پرینسیپەکانی وڵاتێکی سەربەخۆ و بێ لایەن کرابوو.

لە کۆتایی وتارەکەدا ئاماژە بەوە کرابوو کە وڵاتی “ئوتریش”  دەسپێکردنەوەی پرۆسەی دادگایی تێرۆریستان و ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی ئەم تێرۆرە بە خەڵکی کوردستان قەرزدارە و پێویستە ئەم مەسەلەیە واتە چۆنیەتی تێرۆری ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٦٨ بۆ خەڵکی کوردستان ڕوون بکرێتەوە.

 لەو پەیامەدا بەڵێن و پەیمان و سووربوون لەسەر ڕێبازی شەهیدی نەمر دوکتور “قاسملوو” و سووربوون لە سەر خەبات تا گەیشتن بە ئامانجی بەرزی شەهیدان ئاماژەی پێ کرابوو.

دواتر “حەمەکەریم” بە نوێنەرایەتی لەلایەن دەفتەری پێوەندییەکانی “یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان” لە وڵاتی “ئۆتریش” و “شێخ دانا” لەلایەن مەڵبەندی کولتووری کوردی لە “ئۆتریش” پاش دانانی چەپکە گوڵ لە بەردەم مێنۆمینتەکە وتاریان بەم بۆنەوە پێشکەش کرد.

ئەو ڕێوڕەسمە بە پێشکەشکردنی سروودێکی نیشتمانی کۆتایی پێ هات.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

وێبیناری ٢٢ی پووشپەڕ لە "ئوسترالیا" بەڕێوە چوو

5 شه‌م 3 10 , 2022
وێبیناری ٣٢هەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور “عەبدولڕەحمان قاسملوو” لە ئوسترالیا بەڕێوە چوو. ڕۆژی ٢٦ی پووشپەڕ بەبۆنەی ٣٢هەمین ساڵیادی تێرۆرکرانی ڕێبەری مەزن دوکتور “قاسملوو” و هاوڕێیانی لەلایەن ڕێژێمی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، وێبینارێک لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی “زووم” بە بەشداریی “کاوە ئاهەنگەری” کەسایەتی سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات بۆ وڵاتانی “ئوسترالیا و نیوزیلەند” […]

نوێترینەکان