وێبیناری ٢٢ی پووشپەڕ لە “ئوسترالیا” بەڕێوە چوو

وێبیناری ٣٢هەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور “عەبدولڕەحمان قاسملوو” لە ئوسترالیا بەڕێوە چوو.

ڕۆژی ٢٦ی پووشپەڕ بەبۆنەی ٣٢هەمین ساڵیادی تێرۆرکرانی ڕێبەری مەزن دوکتور “قاسملوو” و هاوڕێیانی لەلایەن ڕێژێمی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، وێبینارێک لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی “زووم” بە بەشداریی “کاوە ئاهەنگەری” کەسایەتی سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات بۆ وڵاتانی “ئوسترالیا و نیوزیلەند” بەڕێوە چوو.

وێبینارەکە، سەرەتا بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی ڕەقیب” و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕووحی پاکی شەهیدان بەتایبەتی شەهیدانی “ڤییەن” دەستی پێکرد.

دواتر، لەلایەن “مەسعوود سەمەدی” بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە “ئوسترالیا” بەخێرهاتنی میوانان کرا.

“کاوە ئاهەنگەری” قسەکانی خۆی لەژێر ناوی “کوردێکی ئازاد یان ئێرانییەکی ئازادیخواز” دەست پێکرد.

 “ئاهەنگەری” بە کورتی ئاماژەیەکی بە ژیانی شەهید “قاسملوو” کرد و ووتی” ئەوەی “قاسملوو”ی کرد بەو ڕێبەرە گەورەیە، بریتی بوون لە سێ شت: “بنەماڵەی قاسملوو، ژینگەی سیاسی ئەو و هەروەها خودی قاسملوو”.

هاوڕێ “کاوە، پاشان کاریگەرییەکانی ئەو ڕێبەرە مەزنەی لەسەر ستروکتۆر و ستراتیژی حیزبی دێموکراتی هێنایە بەر باس.

لە بەشی دووهەمی قسەکانیدا، “ئاهەنگەری”، پەڕژایە سەر ڕوونکردنەوە و مەبەستی شەهید دوکتور “قاسملوو” لە بە کارهێنانی ئەو ووتەیە لەگەڵ ڕۆژنامەوانێکی ئێرانی، کە وتوویە “ئێمە ئیزن نادەین، کەس لە ئێمە خۆی بە ئێرانیتر بزانێت”. ووتی بەپێچەوانەی هێندێک کەس و لایەن کە کەڵکاژۆ و بە مەبەست ئەم ووتەیە بەکار دەبەن، مەبەستی ڕێبەری شەهیدباری حقووقی بووە و مەبەست ئەوەیە کە ئەگەر بڕیار وایە کە هەموومان ئێرانی بین، دەبێت مافی بەرانبەرمان هەبێت و ئیزن نادەین کەس لە ئێمە زیاتر خاوەن ماف بێت.

 بۆ ئیسباتی ئەم قسەیەش ئەوەیان باس کرد کە ئەگەر وا نەبایە، درووشمی خودموختاری بۆ ڕێگاچارەی مەسەلەی نەتەویی کوردی لە ئێران، نەدەکردە ئامانجی خەبات.

وێبینارەکە بە پرسیار و وڵامی بەشداربووانی کۆتایی پێ هات.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

لە یادی ٣٢ ساڵەی تێرۆری دوکتور "قاسملوو"دا ڕێوڕەسمێک لە ڕۆژاوای کانادا بەڕێوە چوو

5 شه‌م 3 10 , 2022
ڕێکەوتی ٢٦ی پووشپەڕ بە بەشداریی کۆمەڵێک لە کوردستانیانی دانیشتووی “ڤانکۆڤەر” و دەورووبەری لەلایەن کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژاوای کانادا ڕێوڕەسمێک لە یادی ٣٢ ساڵەی تێرۆری دوکتور “عەبدولڕەحمان قاسملوو”دا بەڕێوە چوو. سەرەتای ڕێوڕەسمەکە، بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی حیزب و گەل دەستی […]

نوێترینەکان