تەرمی خاتوو ئامینه كاشانی سپاردەی خاك كرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی 2020.04.16 کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ تەرمی خاتوو ئامینه کاشانی کچی شەهید کەریم کاشانی و هاوسەری شەهیدی فەرماندە سمایل کاشانی لە گۆڕستانی شاری ئوریبرۆی وڵاتی سوئێد سپاردەی خاك كرا.

رێوڕەسمی خاكسپارییەكە بە بەشداریی بنەماڵەى خوالێخوشبوو و خزم و کەسانی بەڕێوەچوو كە تێیدا لە لایەن مەولوود عەبدیلزادە، بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوه تاجە گوڵی رێزلێنان لە زەحمەت و تێکۆشانی خاتوو ئامینەی کاشانی دانرا کە چوار رۆڵەی شەهیدی بە تەنیا گەورە و پەروەردە کرد و هەموو ژیانی خۆی فیدای منداڵەکانی هاوسەرە شەهیدەکەی کرد.

ناوبراو تا دوا هەناسەی ژیانی بڕوای قووڵی بە ڕێبازی شەهیدەکان هەبوو و وەک ژنێکی نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێری وەفادار بە رێبازی دێموکرات بەردەوام بوو.

جێگەی وەبیرهێنانەوەيه، رۆژی شەممە رێكەوتی 2020.04.13 دايه ئامینه كاشانی كچی شەهید كەریم كاشانی و هاوسەری شەهیدی فەرماندە سمایل كرمانج بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی 71 ساڵیدا لە وڵاتی سوئێد كۆچی دوایی كرد.
هاوسەری خاتوو ئامینە، شەهید سمایل کرمانج ساڵی 1359ـی هەتاوی لە هێرشی دڕندانەی سوپای رێژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر كوردستان لە ناوچەی نەغەدە شەهید بوو.

پاش شەهیدبوونی هاوسەرەكەی، خاتوو ئامینە ئەركی بەخێوكردن و پێگەیاندنی منداڵەكانی كەوتە سەرشان و بەباشترین شێوە ئەو ئەركە قوورسەی لەو بارودۆخە نالەبارەی كوردستان بەجێگەیاند و دواتریش لە ساڵی 1378ی هەتاوی لە وڵاتی سوئێد گیرسایەوە.

كۆمیتەی گشتیی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد بەوبۆنەوە سەرەخۆشیی خۆی و حیزبی ئاراستەی بنەماڵەی كۆچكردوو كردووە و هیوای ئارامی بۆ كەسوكاری خواستووە.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

کەسایەتییەکی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد

5 شه‌م 4 30 , 2020
رۆژی سێشەممە رێکەوتی2020/04/28 لە نەخۆشخانەی شاری “ئیسکلیستونا”ی وڵاتی سوئێد، کەسایەتیی ناوداری ناوچەی سەلاسی باوەجانی حاجی ” ئەحمەد ئەحمەدی” کوڕی حاجی ” مەحموود” لە بنەماڵەی ” کزێ”یی، سەر بە هۆزی گەورەی ” قۆچاڵی” لە تەمەنی نێزیک بە ٨٢ ساڵیدا، بە هۆی وەستانی دڵەوە، گیانی لەدەست دا.حاجی ئەحمەد ئەحمەدی کە تاقانە برای […]

نوێترینەکان