کۆنفڕانسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئامریکا سەرکەوتووانە بەڕێوە چوو

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەر، کۆنفڕانسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە دەڤەری واشنتۆن بە بەشداریی “نایب مەشایەخی” نوێنەری دەزگای هەڵبژاردنی حیزب و “ئەردەڵان بێهرووزی” بەرپرسی هەرێمی ئامریکا، سەرکەوتووانە بەڕێوە چوو.

سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە سروودی نەتەوایەتیی “ئەی رەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بە گشتی و شەهیدانی ڕاسان بە تایبەتی دەستی پێکرد.

پاشان ئەندامانی حیزب تێکڕا دەنگیان بە مەشروعییەتی کۆنفڕانسەکە دا. دواتر “مەشایەخی” نوێنەری دەزگای هەڵبژاردنی حیزب لە وتەیەکدا باسی لە ڕێکارە یاساییەکانی کۆنفڕانس کرد و ڕاسپاردە و ڕێنوێنییەکانی دەزگای هەڵبژاردنی حیزبی بۆ بەشداربووان شی کردەوە.

“بێهرووزی” بەرپرسی حیزب لە هەرێمی ئامریکا، لەسەر دوایین سیاسەت و هەڵوێستەکانی حیزب بۆ بەشداران دوا. دواتر ڕاپۆرتی گشتیی کۆمیتەی حیزب لە ئامریکا لەلایەن بەرپرسی پێشووی کۆمیتە، “شێرکۆ پوردڵ” پێشکەش کرا.

لە درێژەدا ئەندامانی کۆنفڕانس بە شێوەیەکی بەرپرسانە لەسەر کۆی ڕاپۆرتەکە بیر و بۆچوونی خۆیان دەربڕی و پاش بەیانکردنی ڕوانین و تێبینییەکانیان و هەروەها وڵامی ئەندامانی پێشووی کۆمیتە، ڕاپۆرتەکە بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنفڕانس پەسەند کرا. لەو کۆنفڕانسەدا بەشێک لە ئەندامانی حیزب لە ویلایەتەکانی “تێنێسی، ئاریزۆنا و ئۆهایوو” بەشدارییان کردبوو.

لە بڕگەیەکی دیکەی کۆنفڕانسدا، بەشداربووان وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی خۆیان لە ڕاسان، ڕوانگە و پێشنیارەکانی خۆیان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کاروباری حیزبی لە ئامریکا، گەشە و بەرەوپێشچوونی خەباتی حیزبەکەمان لە گشت ئاستێکدا، هێنایە بەر باس کە لە چوارچێوەی بڕیارنامەیەکدا بۆ ئۆرگانەکانی سەرووتر و ڕێبەریی حیزب بەڕێ کرا.

بەشی کۆتایی کۆنفڕانس، هەڵبژاردن بۆ نوێکردنەوەی کۆمیتە بوو کە ئەندامان بە شێوەیەکی چالاک و دێموکراتیک تێیدا بەشدارییان کرد و لە ئاکامدا کۆمیتەی نوێی حیزب لە ئامریکا هەڵبژێردرا و لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی نوێدا بەرپرسی کۆمیتە هەڵبژێردرا.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

کۆنفڕانسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە چوو

2 شه‌م 11 29 , 2021
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧/١١/٢٠٢١ کۆنفڕانسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی نۆروێژ بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو. کۆنفڕانس لە دوو بەشی سەرەکی پێک هاتبوو، بەشی یەکەم لەلایەن “عەباس نامی” و “نادر قودرەتی” بەڕێوە چوو کە بە شێوەی خوارەوە بوو: دەستپێکی کۆنفڕانس سروودی نەتەوەیی […]

نوێترینەکان