کۆنفڕانسی کۆمیتە ناوچەی حیزب لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید بەرێوەچوو

ڕۆژی یەک شەمە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، کۆنفڕانسی کۆمیتە ناوچەی شاری یۆتۆبۆری بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی حیزب لەو شارە و لە ژێر چاوەدێری کۆمیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوید بەرێوەچوو.
پێش دەسپێکردنی کۆنفرانس لە لایەن سامان قادری بەرپرسی رێکخستنی کۆمیتەی یۆتۆبۆری بەخێرهاتنی بەشداربووانی کۆنفرانس کرا.
سەرەتای کۆنفرانسەکە بە سرودی نەتەوایەتی “ئەی رەقیب”و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی حیزب و گەل دەستی پێکرد. پاشان خاتوو موژدە حەیدەری وەک “کچە شەهید” کۆنفرانسەکەی کردەوە وبە تێکرای دەنگی بەشداربووان بە کۆنفرانسی یەکسانی نێودێر کرا.
لە بەشی یەکەمی کۆنفرانس بابەتێکی پێوەندیدار بە حیزب و بزوتنەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و شەری میدیایی و ئەرکی ئێمەی ئەندامانی حیزب، لە لایەن ئاسۆ ساڵح بەرپرسی راگەیاندنی حیزب لە دەرەوەی وڵات پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆنفرانس عەبوبەکر رەحمانی پەرپرسی کۆمیتەی گشتی و سەلاح مامەش بەرپرسی ریکخستنی گشتی لە وڵاتی سوید چەند وتەیەکیان لە سەر دابەش کردنی ئەرک و سانترالیزە کردنی حیزب و ئاڵوگۆڕەکان و سیاسەتی “حدکا” پێشکەش کرد.
لە بەشی دووەمی کۆنفرانس راپۆرتی کارو چالاکی کۆمیتەی حیزب لە شاری یۆتۆبۆری لە لایەن خاتوو تریفە ئەمینی بەرپرسی پێشووی کۆمیتەی یۆتۆبۆری خوێندرایەوە کە پاش هەڵسەنگاندن و تاوتوێ کردنی راپۆرتەکە لە لایەن ئەندامانی بەشدار پەسەند کرا.
لە درێژەی بەشی دووهەمی کونفرانس کە تەرخان کرابوو بۆ هەڵبژاردن ، هەیئەتی دیوان دیاری کرا و دەنگ بۆ
مەشرووعیەتی کۆنفرانس وەرگیرا و لەلایەن بەشداربووانەوە پەسەند کرا.
بەشێکی دیکەی کاری کونفرانس، ڕەخنە، پرسیار و پێشنیارەکانی بەشداربووان بوو، سەبارەت بە کونفرانس و ئەو خاڵانەی کە پێوەندیان بو کونفرانسەوە هەیە و لەلایەن بەرپرسان و ئەندامانی کومیتەکانەوە وڵام درانەوە.
لەسەر داوای “دیوان” ئەندامانی کۆمیتەی پێشووی ئەو شارە لە لایە ن بەشداربووانی کۆنفرانسەوە قەدرزانیان لێکرا.
دواتر هەڵبژادن دەستی پێکرد و لە ئاکامدا کومیتەیەکی ٧ کەسی بۆ ڕاپەڕاندنی کار و چالاکییەکانی داهاتوو
دیاری کرا و کۆمیتەی تازە کاک سۆران کەمانگەریان وەک بەرپرسی کۆمیتەکەیان دیاری کرد.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

حیزبی دێموکڕات سەردانی بنەماڵەی شەھید ئەحمەد نەسڕوڵاهی کرد

1 شه‌م 3 13 , 2022
شاندێكی حیزبی دێموكرات بە سەرپەرەستی بەرپرسی رێكخستنی گشتی سەردانی بنەماڵەی شەھید “ئەحمەد نەسروڵاھی”یان كرد. رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٢ی ئازار، شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی رێزدار “كاوە عەبداڵی” بەرپرسی رێكخستنی گشتی حیزبی دێموكرات لە دەرەوەی ووڵات و سەلام سەدیقی ئەندامی كۆمیتەی گشتی حیزب، سەردانی بنەماڵەی شەھید “ئەحمەد نەسروڵاھی”یان كرد […]

نوێترینەکان