حیزبی دێموکڕات سەردانی بنەماڵەی شەھید ئەحمەد نەسڕوڵاهی کرد

شاندێكی حیزبی دێموكرات بە سەرپەرەستی بەرپرسی رێكخستنی گشتی سەردانی بنەماڵەی شەھید “ئەحمەد نەسروڵاھی”یان كرد.

رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٢ی ئازار، شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی رێزدار “كاوە عەبداڵی” بەرپرسی رێكخستنی گشتی حیزبی دێموكرات لە دەرەوەی ووڵات و سەلام سەدیقی ئەندامی كۆمیتەی گشتی حیزب، سەردانی بنەماڵەی شەھید “ئەحمەد نەسروڵاھی”یان كرد و لە لایەن دایە عەزیزە جەمشیدی ھاوسەری شەھید ئەحمەد پێشوازییان لێكرا.

لەو سەردانەدا بەرێز “کاوە عەبداڵی” وێڕای رێز و ئەمەگناسی لە ھەمبەر خەبات و تێكۆشانی شەھید ئەحمەد نەسروڵاھی ، ئامانج لە سەردانی رێز و كڕنۆش لە ھەمبەر گیان فیدایی و خەبات و تێكۆشانی ھەموو شەھیدانی رێگای رزگاری كوردستان و بە تایبەت بنەماڵەی نەسروڵاھی لە رێزەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستاندایە .

پاشان دایە عەزیزە جەمشیدی و زاگرۆس نەسرۆڵاھی یادگارەکانی شەھید ئەحمەد سپاسی رێزدار “كاوە عەبداڵی”یان كرد و پەیمانیان نوێ كردەوە كە تا سەر وەفاداری رێبازی شەھیدان و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بن.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

سمینارێک بەبۆنەی "٨ی مارس" ڕۆژی جیهانیی ژن لە وڵاتی "سوید" بەڕێوە چوو

1 شه‌م 3 13 , 2022
ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی سمینارێک بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن لە وڵاتی “سوید” بەڕێوە چوو. سمینارەکە بە بەشداریی  “سەکینە جەوانمەرد” چالاکی بواری ژنان و سکرتێری پێشووتری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوەی حوزووری و “شنە دروودگەر” سکرتێری گشتیی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوەی […]

نوێترینەکان