كۆمیتەی گشتیی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد رایگەیاند كه زۆر بەداخەوە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممه 2021-01-20 مام “ئیحسان بیچملی” تێکۆشەر و دڵسۆزی دێرینی کورد و کوردستان بە هۆی تووشبون بەپەتای کڕۆنا لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە سوئێد ماڵئاوایی یەکجاری لێکردین.
مام ئیحسان یەکێک بوو لە تێکۆشەرانی باکووری کوردستان کە لە سەرەتای ساڵی 1980 شاری ستۆكهۆڵمی بەرەو رۆژهەڵاتی كوردستان بەجێهێشت و گەڕایەوە و تێكەڵی ریزەكانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و بۆ ماوەی چەند ساڵ لە بەرگی شەڕەفمەندی پێشمەرگەدا بەرگری لە مانی كورد كرد.
دواتر لەسەر داوای حیزبی دێموکرات گەڕایەوە بۆ نێو ماڵ و منداڵی لە سوئێد و مام “ئیحسان بیچملی” لە ستۆکهۆلم ئەوەندی لەتوانایدا بوو لە چالاکییەکانی کوردی بەشداری بەرچاوی هەبوو. مام ئیحسانی تەمەن 85 ساڵ خاوەن پێنج منداڵ بوو بە ناوەکانی زۆزان، چیا، بێریڤان، زنار و برووسک.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ کۆمیتەی سوئێد لە راگەیەنراوێكدا بەوبۆنە تاڵەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری دەكا و هیوای بەردەوامبوونی رێبازه پیرۆزەكەی دەخوازێ.