ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری یۆتۆبۆری له وڵاتی “سوید” بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی١٠ی خاکەلێوە، بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، ئەندامان و لایەنگرانی دانیشتووی ئەو شاره و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری پارت و ڕێکخراوه‌کانی هه‌ر چوار پارچەی کوردستان ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ”ئەی ڕەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر ڕێزبه‌ندی به‌رنامه‌که لەلایەن “نیما عه‌باسی” پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که بۆ به‌شداربووان خۆێندرایه‌وه.
پاشان ”سۆران که‌مانگه‌ر” بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە “یۆتۆبۆری” په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی پێشکەش کرد.
ناوبراو له په‌یامه‌که‌یدا ئاماژەی به که‌سایه‌تیی پێشوای نه‌مر و هاوڕێیانی کرد که چۆن ئەوان فێرمانیان کرد کە بۆ گەیشتن بە مافی ڕەوا و ئینسانیی گەلەکەمان سەر لە ڕێ دابنین و لە مەرگ نەترسێین بۆ ژیان، سەرمان و ڕووحمان بەرز ڕاگرین و لە بەرانبەر دەستی باڵای ناعەداڵەتیی زوڵم و زۆر سەر دانانەوێنین و بێدەنگ نەبین.
له بڕگه‌یەکی دیکه له به‌رنامه‌که په‌یامی کۆمیته‌ی هێزه سیاسییه‌کانی کورد له شاری یۆتۆبۆری لەلایەن “ڕه‌زا لۆتفی” خۆێندرایه‌وه.
دواتر کورته‌فیلمێک له‌سه‌ر ١٠ی خاکه‌لێوه بۆ به‌شداربووان بڵاو کرایەوە. له درێژه‌ی به‌رنامه‌که “عیرفان ڕه‌هنمون” ئه‌ندامی پێشووی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموکرات و چالاکوانی سیاسی باسێکی تێروته‌سه‌ل و پڕناو‌ڕۆکی له‌سه‌ر ١٠ی خاکه‌لێوه به گشتی و که‌سایه‌تیی پێشه‌وا قازی محەممەد بەتایبەتی و کۆماری کوردستان بۆ به‌شداربووان شی کرده‌وه.
“هیوا ڕه‌سووڵ و ڕه‌سووڵ سه‌فه‌ریانی” دوو پارچه شێعریان سه‌باره‌ت به ١٠ی خاکه‌لێوه و که‌سایه‌تیی پێشەوا پێشکه‌ش به به‌شداران کرد.
دواتر ڕێوڕەسمەکە تەرخان کرابوو بۆ پێشکەشکردنی لەوحی ڕێزلێنان و وەفا بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان که لەلایەن “مۆژده حەیده‌ری” کچی شه‌هید و سۆران که‌مانگه‌ر پێشکه‌ش بەو کەسانە کرا.
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکە ئامادەبووان به خوێندنه‌وه‌ی سروودی ئه‌ی شه‌هیدان جارێکی دیکە پەیمانیان لەگەڵ شەهیدان و بنەماڵە سەربەرزەکانیان نوێ کردەوە کە درێژەدەری ڕێگای شەهیدان بن.