پێشمەرگە هێماى گەلێکی ئازا و شۆڕشگێره
پێشمەرگە دلێر و ئازاکانی کوردستان، کوڕان و کچانی قارەمان و شۆڕشگێر ئەوڕۆ 26ی سەرماوەزە ڕۆژی ئێوەی سەربەرز و تێکۆشەرە! وێڕای جوانترین پیرۆزبایی لە هەیبەت و ئیرادە و قارەمانەتیتان هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازین و لە ڕێگای ئێوەوە پیرۆزبایيمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی و هەموو خەڵکی تێکۆشەر و مافخوازی کوردستان دەکەین.
ئێوە پێشمەرگەی گیان لەسەر دەستەکان کە جیهانتان بەئازایەتی، قارەمانەتی و ئینساندۆستیتان سەرسام کردووە مایەی شانازیهکی بێسنوورن بۆ حیزبەکەتان و خەڵکە شۆڕشگیرەکەتان. ئێوە هەڵۆی بەرزەفڕی کوێستانەکانن، ئێوە ئاسۆی دواڕۆژی گەلەکەتانن، ئێوە مایەی سەربەرزی میللەتەکەتانن، ئێوەی خۆشەویستی گەلی خۆتانن
بەڵێ لە خۆڕا نییە کە ئێمە شانازیی بە بوونی ئێوەوە دەکەین، بەڵکوو ئەگەر ئێمە لە هەر بوارێکدا خۆمان بهراورد بکەین لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان زۆر بە جوانی بۆمان دەردەکەوێت کە دوژمنانی ئێمە چەندە زلیل و داماون بهرامبەر ئیڕادەی پۆڵاینی پێشمەرگە قارەمانەکان! ئەو ئازایهتی و شۆڕشگێرییە وایکردوە کە ئێوە وەک تانجی سەری خۆیان لەسەر بکەن و چێژ لە قارەمانێتی و شۆڕشگێر بوونتان وەرگرین. ئێمە لێرەدا دەتوانین ئاماژە بە چەند خاڵی جیاوازی نێوان شۆڕشگێرانی کورد واتە پێشمەرگە و خۆفرۆش تیرۆریستانی ڕێژیمی ئاخوندی بکەین کە چەندە جیاوازیمان لە هزر و ئەندێشە و هێزدا هەیە! بۆ نموونە ئەگەر ئێمە هەڵسەنگاندنێک بکەین لەبارەی هێزەوە دوژمن و هێزی خۆمان ئەوە دەبینین کە چەندین بهرامبەر هێزی دوژمن لە هێزی ئێمە زیاترە و بگرە جاشی سەر شۆڕیشیان ڕەگەڵ خۆ داوە!
ئەگەر لە باری لۆجیستیکیەوە دەڕوانیە دوژمن لە فڕۆکە و مووشەکی دوورهاوێژ تانك و تۆپ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چهكی پێشکەوتوو هەزاران بەرامبەر لە ئێمە پڕ چەکترە ئەگەر لەباری داراییهوه چاو لێدەکەین پارەیهکی بێ حیسابیان لە بەر دەستە، سەرەڕای ئەوەی کە تیرۆریستانی ئاخوندی ئەو پارەیەی خەڵکی برسی و ماڵوێران دەخۆن و هیچ حیسابێک بۆ خەڵکی بێ دەسهڵات ناکەن لە هەمانکاتدا ئەو پارەیە هەمووی بۆ تیرۆریستانی وەک حیزبوڵا و حەشدی ترۆریست و حەماس و داعیش و حوسیەکانی یەمەن و هاوشێوهكانى دەڕوات!
ئەگەر لە باریی ئیمکاناتی دەرمانی و خواردن و ڕواگوستن و ڕاگەیاندن و هەزاران شتیتر چاو لێبکەین قابیلی مقایسە نییە و دەستیان زۆر ئاوەڵایە و لە هیچ ئیمکاناتێک کەم و کەسرییان نیە، بەڵام بە خۆشیەوە لەگەڵ ئەوەشدا جگە لە شکست و سەر شۆڕی هیچیتریان بۆ نەماوەتەوە. چونکە ئێمەی کورد ئێمەی پێشمەرگە بە بیر و باوەڕێکی شۆڕشگێرانە و بە چەک و چۆلێکی سووک و نیوە قورس لە بەرامبەر ئەو دێوزمە نێو بەتاڵە دا قارەمانانە بەرگرییمانکردوە و دەکەین و لە سەدان عەمهلیاتی ئێمە و تیرۆریستان دا هەر ئەوان لەگەڵ شکست بەرەڕوو بوونە و بە دەیان پاسدار و سەربازیان بە زیندویی کەوتۆتە دەستی ئێمە، بەڵام ههرگیز بۆ جارێکیش نەبووە کە ئێمە ئازاری دیل بدهین یان بکوژین، بەڵام تیرۆریستان بە پێچەوانەوە هەڵسوکەوتیان کردووە، تهنانهت ئەگەر پێشمەرگەیهکمان شەهید بووبێ و تەرمە بێگیانەکەی کەوتبێتە دەستی دوژمن سەرەڕای ئەوەی بێڕێزیان بە تەرمەکەی کردووە پاشان هیچ کەس بە شوێنی شاردنەوەشی نازانێت، بەڵێ ئێمە زۆر جیاوازین لە بەر ئەوەی ئێمە هەم دێموکراتین و هەم ئینسان و هەم شۆڕشگێر، بەڵام تیرۆریستان نە ئینسانن نە دەزانن ئینسان بوون یانی چی!
ئێمە وەک حیزبێکی شۆڕشگێر و ماندوونەناس کە خاوەنی هەزاران پرنسیبی ئەخلاقین درێژە بەو ڕێبازە بەرز و پیرۆزە دەدەین تا سەر ئەنجام بە داوا ڕهواکانی خۆمان شاد دەبین و لە هیچ کەند و کۆسپێک سڵ ناکەینەوە لە بەرەوپێشبردنی دۆزی ڕوای گەلەکەمان ئەگەر هەزاران قوربانیتر لە پێناوی گەل و خاک و نیشتیمانی بریندارماندا بدەین.
ئیمە جارێکیتر لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو کادر و پێشمەرگە ئازیزەکان لە هەر کوێکی ئەو جیهانه بن دەکەین و وەک هەمیشە راست و قایم لە پشتی ئێوەی تێکۆشەر و ماندوویی نەناس ڕادەوەستین تا بەیەکەوە ئاوات و ئامانجی بەرزی شەهیدە سەربەرزەکانمان وەدی دەهێنین.
سەر کەوێت ڕاسان
سەر شۆڕی بۆ دوژمنانمان
(كۆمیتهى گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ـ سوئێد ١٦/١٢/٢٠٢١)