رۆژی چوارشەممە ۲۳ی رەزبەری ۲۷۲۰ دەمژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ تەرمی ئەندامی وەفادار بە رێگای شەهیدانی حیزب و گەل خاتوو نەسیم عەزیزی کچی شەهید محەممەد عەزیز عەزیزی لە گۆڕستانی شاری ڤێسترۆسی وڵاتی سوئێد بەپۆشینی بەرگی شەڕەفمەندی کوردی و لەژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستاندا بە خاک سپێردرا.
هەیئەتێکی کۆمیتەی گشتی حیزب پێکهاتوو لە مەولوود عەبدیلزادە بەرپرسی کۆمیتە و عەزیز مورادپەرەست بەرپرسی بەشی رێکخستنی کۆمیتە بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری کۆچکردوو بەشداری ئەم ریوڕەسمەی خاکسپاری بوون.
لە بەشێکی دیکەی ئەم رێوڕەسمەدا کە لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی گەورەی شار بە مەبەستی هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی کۆچکردوو بەڕێوەچوو، پەیامی هاوغەميی کۆمیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سۆئێد لە لایەن مولوود عەبدیلزادە بەرپرسی کۆمیتە خوێندرایەوە.
جێگای ئاماژەیە کە خاتوو نەسیم عەزیزی هاوسەری تێکۆشەری دێرینی دێموکرات کاک محەممەد بایەزیدی دوای سێ ساڵ بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی رۆژی ۱٥ی ڕەزبەری ۲۷۲۰ لە نەخۆشخانەی شاری ڤێسترۆش کۆچی دوایی کرد.
خاتوو نەسیم ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب بوو و بنەماڵە سەربەرزەکەیان خاوەنی ۳ شەهیدن لە ناو رێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا.
دووبارە رۆحی خاتوو نەسیم شاد و سێبووری بۆ بنەماڵە و ئازیزانی.