خۆپیشاندانێک له‌ هوله‌ند بەڕێوە چوو

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژ له‌ شاری “ئامستردام” خۆپیشاندانێک له‌لایه‌ن حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی “كورد و ئێرانی” به‌ به‌شداریی كۆمه‌ڵێک له ‌ئێرانیانی  دانیشتووی ئه‌م وڵاته‌ بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی “خوزستان” به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌و خۆپیشاندانه‌دا به‌ دروشمی جۆراوجۆر دژی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووخانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ دیكتاتۆرییه‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان په‌یامی پشتیوانی له‌ شۆڕشی “خوزستان” خوێندرایه‌وه‌.

له‌و خۆپیشاندانه‌دا به‌شێک له‌ كوردانی دانیشتووی هوله‌ند و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكرات به‌شدار بوون.

 په‌یامی حیزبی دێموکرات له‌لایه‌ن “حه‌سه‌ن مه‌جیدی” به‌رپرسی كۆمیته‌ی حیزب له‌ “هوله‌ند” خوێندرایه‌وه‌ .

له‌و په‌یامه‌‌دا ئاماژه‌ به‌ جینایه‌تی چوار ده‌یه‌ی ئه‌م ڕێژیمه‌ و هه‌لومه‌رجی قه‌یراناویی نێوخۆ و ڕوانگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرا كه‌ چۆن له‌ په‌راوێز خراوه‌ و هەتا ئێستا حیزبی دێموكرات بێ پسانه‌وه‌ دژی ئه‌م ڕێژیمه‌ خه‌باتی هه‌ر درێژه‌ پێداوه‌.

له‌ به‌شێكی په‌یامه‌کەدا‌ باسی له‌ پشتیوانیی حیزب له‌ هه‌موو ئازادیخوازانی سه‌راسه‌ری و به‌تایبه‌تی هاووڵاتییانی مافخوراوی “خوزستان” كرد كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه شۆڕشیان دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌گه‌ڕ خستووه‌ و بۆ زۆربه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ وهیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌م شۆڕشه‌ به‌ ئاوات خواست.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

مەترسیی دیپۆرت کردنەوەی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی دانمارک

1 شه‌م 8 1 , 2021
نەسرین مەحموودیان، خەڵکی شاری شنۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستانە کە نیزیک بە هەشت ساڵە لە وڵاتی دانمارک نیشتەجێیەو داوای پەنابەریی لەو وڵاتە کردووە. بەڵام لە لایەن وەزارەتی کۆچبەرانی دانمارکەوە داخوازییەکەی قەبووڵ نەکراوەو پێیان راگەیاندووە یان دەبێ دانمارک بەجێ بهێڵێ یان ئەوەی بە زۆر دیپۆرتی ئێرانی دەکەنەوە. نەسرین مەحموودیان، ئەندامی حیزبی دێموکراتی […]

نوێترینەکان