دەزگای ڕاگەیاندنی گشتیی حیزبی دێموکرات کرایە ئامانجی هێرشی سایبێری ڕێژیمی ئێران

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ئێران لە درێژەی هێرشە سایبێرییەکانیدا بۆ جارێکی دیکەش هێرشی کردە سەر دەزگای ڕاگەیاندنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی حیزبی دێموکراتی کردە ئامانج.

لەو هێرشەدا ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تایبەت بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کردووەتە ئامانج.

ڕێژیمی ئێران لەو هێرشە سایبێریەدا ئیزن بە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نادات کە پۆست و بەرنامەکانی کە لە سوشیال میدیای حیزبی دێموکراتەوە بڵاو دەکرێنەوە، بیبینێت.

ئەوە یەکەم جار نییە کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هێرش دەکاتە تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی حیزبی دێموکرات.

هاوکات ڕێژیمی ئێران بە دانانی پەیجی ساختە بە ناوی حیزبی دێموکرات هەوڵی سیخوڕی بە سەر خەڵکدا دەدات.

لە ماوەی ڕابردووشدا ڕێژیمی ئێران بە ناردنی پەیام بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆشداری پێدابوون کە نابێت هیچ پۆست و نووسراوەیەکی تایبەت بە حیزبی دێموکرات لایک بکەن.

ڕێژیمی ئێران لە چالاکییەکانی حیزبی دێموکرات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ترسی هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش بە فەرمی داوای لە کۆمپانیای تێلێگرام کردبوو کە پێش بە چالاکیی گرووپە دژبەرەکان بگرێت.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

پەیامی بەڕێز مستەفا هیجری بەبۆنەی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی‌یەوە

شه‌م 3 21 , 2020
“مستەفا هیجری” لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به بۆنەی ساڵی نوێی هەتاوی پەیامێکی بڵاو کردەوە. لەو پەیامەدا وێڕای پیرۆزبایی نەورۆز لە هەموو خەڵکی کوردستان؛ باس لەوە کراوە  لەم ساتەوەختانەدا کە کۆمەڵگەی ئێران و ڕۆژهەڵات بە نیگەرانی و کۆمەڵێک گرفت و کێشەوە بەرەو ساڵی نوێ دەچن، نەورۆز بۆ ئێمە، ساتەوەختەکانی […]

نوێترینەکان