ڕۆژی چوارشەمە ڕێكەوتی ٢٩-٤-٢٠٢٠ زایینی، ساڵیادی كۆچی دوایی فەرماندە حەسەن زارعی بوو.
لەو پێوەندییەدا كۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری “ئێسكیلستونا” بە هاوڕێیەتی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، سەردانی گڵكۆی پیرۆزی فەرماندە مام حەسەن زارعی ناسراوە بە “حەسەن سەرسپی” كرد.
شایانی باسە وەک ڕێز و وەفایە بۆ خەبات و تێکۆشانی ناوبراو، كۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات وێرای دانانی چەپكە گۆڵی ڕێزلینان و وەفاداری لەسەر كڵكۆی مام حەسەن، پەیامی کۆمیتەی گشتی و کۆمیتەی ئێسکیلستونای حدکا لەلایەن حەبیب بەهرامی بەرپرسی كۆمیتەی حیزب لە شاری ئیسكیلستونا خوێندرایەوە.لە پەیامەکەدا وێڕای دووبارە هاوخەمی و سڵاو ناردن بۆ گیانی پاکی هەرگیز نەمری مام حەسەن، جەخت کرابۆوە لەسەر پەیمان نوێکردنەوە و درێژەدانی ڕێبازی پڕ لەسەروەری حیزبی دێموکڕات.
پاشان “ڕویای محموودی” بە نوێنەرایەتی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو سوپاسی بەشداربووان و هاوڕێیانی حیزبی كرا.