ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 26ی ڕەزبەری 2720ی کوردی، کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ئێسکلیستونای وڵاتی سوئێد، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشان و ڕابردووی زێڕینی نووسەر و ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار و ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی دکتۆر “حوسێن خەلیقی” کرد و چەپکەگوڵی ڕێزلێنان و پێزانینی پێ بەخشی.
لەو سەردانە دۆستانەیەدا، وێرای تێپەڕاندنی کاتێکی بەنرخ و پڕ لە زانیاری، کۆمەڵێك بابەتی بە سوود کەوتنە بەرباس و لێکۆڵینەوەی ئامادەبووان و پاش گۆڕێنەوەی بیر و ڕاکان، دیدارەکە کۆتایی پێهات.
بابەتی دواتر
لەبارەی ئاییننامەی تازەی حیزبەوە زنجیره كۆبوونەوە له سوئێد دێنە سازكردن
2 شهم 10 26 , 2020
بابەتی لێکچوو
-
01.04.2021
لە سوێد ڕێز لە بنەماڵەی شەهیدان گیرا