ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی ١١ی ڕێبەندان، سێمینارێکی سیاسی لهلایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێموکرات بۆ “کاوه ئاهه‌نگه‌ری” له‌سه‌ر فێدراڵیزم و داهاتووی سیاسیی ئێران پێک هات.
لەم سێمیناره‌دا ته‌وه‌ری جۆراجۆری تێدا شرۆڤه کرا.
“کاوه ئاهه‌نگه‌ری” سه‌ره‌تا پێناسه‌یه‌کی له‌سه‌ر سێنتراڵیزم، دێسێنتراڵیزم، فێدراڵیزم و کۆنفدراڵیزم پێشکه‌ش کرد و دواتر هه‌ر یه‌ک له‌و چه‌مک و چۆنیەتیی ئه‌و پێکهاته سیاسییانه شی کرانه‌وە.
پاشان “ئاهه‌نگه‌ری” ئاماژه‌ی به هۆکاره‌کانی زه‌رووره‌تی دامه‌زرانی سیسته‌می فێدراڵی له ئێران‌دا کرد و باسی لە ڕه‌خنه و بۆچوونی دژه‌به‌رانی سیسته‌می فێدراڵی له ئێران‌دا کرد.
له میانه‌ی ئه‌م باسه‌دا به وردی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی فێدراڵیزم و لایه‌نه ئه‌رێنی و به‌هێزه‌کانی بۆ ئێرانی داهاتوو خستە بەر باس.
له درێژه‌ی باسه‌که‌دا، “کاوه ئاهه‌نگه‌ری” باسی له نموونه‌ی وڵاتانی فێدراڵ له جیهاندا کرد.
بۆ نموونە باسی لە وڵاتانی ئافریقایی کرد کە چۆن دوای ڕووخانی یەکیەتیی سۆڤیه‌ت و ده‌ستپێکردنی قۆناغی دێسێنتراڵیزه و فێدراڵیزەکردنی ئافریقا، ئەو وڵاتانە له ئاستی گه‌شه‌ی ئابووریدا و چ له ئاستی نه‌هێشتن یان که‌مکردنه‌وه‌ی گرژی و شه‌ڕی ئێتنیکی له نێوان نه‌ته‌وه و که‌مینه نه‌ته‌وه‌کان، پێشوە‌چوونیان به خۆیه‌وه بینیوه.
“ئاهه‌نگه‌ری” فێدراڵیزه‌کردنی ئێرانی وه‌ک پرۆژه‌یه‌ک هێنایه به‌ر باس که پێویسته کورد بۆ سه‌رخستن و سه‌وکه‌وتن له‌م پرۆژه‌یه‌دا به‌رخوردی سیاسی بکات و هه‌موو لایه‌ن و ڕه‌هه‌ند و ئه‌کته‌ری شوێندانه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا بخوێنێته‌وه.
“ئاهەنگەری” دوو نموونه‌ی له “گه‌یم تێئۆری” هێنایەوە، هەتا چه‌ند و چۆنیی به باسه‌کان ڕوونتر بێت.
له کۆتاییدا ناوبراو باسی له چۆنیەتیی دابینکردنی فێدراڵیزم له ئێرانی داهاتوودا کرد که هه‌ر یه‌ک له‌و فاکتۆرانه به وردی باس کران.
ئەو سێمینارە بە پرسیار و وڵامی بەشدارنەوە کۆتایی پێهات.