ئەندامێكی حیزبی دێموكرات لە دانمارك مەترسیی دیپۆرت‌كردنەوەی ھەیە

ئەندامێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ كەمپی دیپۆرتیەكان ڕاگۆێزراوە.

بەھرام رەعنایی، ئەندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وەڵاتی دانمارك، بە مەبەستی ناردنەوە بۆ ئێران لە لایەن وەزارەتی پەنابەرانی ئەو وەڵاتەوە بۆ كەمپی دیپۆرت كرانەوە ڕاگۆیزراوەو گیانی لە مەترسیدایە.
بەھرام رەعنایی كە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە لە وەڵاتی دانمارك داوای پەنابەریی خۆی ڕادەستی كاربەدەستانی ئەو وەڵاتە كردووە، هێشتا داواكەی قەبووڵ نەكراوەو پێیان راگەیاندووە کە تەحویلی ئێرانی دەدەنەوە.
رەعنایی، ماوەی سێ مانگە کە لەو كەمپە داخراوەدا زیندانی كراوەو دوو جار ھەوڵی دیپۆرت كردنەوەی دراوە، بەڵام بە ھۆی رەوشی كرۆنا، چارەنووسی دیار نیە.
بەھرام رەعنایی، داوا لە ھەموو رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، ھێزە كوردستانیەكان‌و ناوەندەكانی مافی مرۆڤی جیھانی دەكا كە، بە ھانایەوە بچن‌و بە مەبەستی پاراستنی ژیانی، پێش بە ناردنەوەی بۆ ئێران بگرن.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات پەیامێکی ڕوو لە خەڵکی کوردستان بڵاو کردەوە

5 شه‌م 5 14 , 2020
لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی ڕوو لە ئەندامان، لایەنگران، دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات و خەڵکی کوردستان بڵاو کردەوە. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: پەیامێک لە مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بۆ ئەندامان، لایەنگران و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات و خەڵکی کوردستان وەک ئاگادارن، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا […]

نوێترینەکان