حیزبی دێموكرات بۆ پشتیوانی لە “زارا محەممەدی” خۆپیشاندانێكی بەڕێوە برد

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە بریتانیا بۆ پشتیوانی لە “زارا محەممەدی” مامۆستای زمانی کوردی خۆپیشاندانێکی بەڕێوە برد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٨ی گەلاوێژ، بە مەبەستی مەحکوومکردنی حوکمی ناعادڵانەی ١٠ ساڵ زیندان بەسەر مامۆستای زمانی کوردی “زارا محەممەدی” و پشتیوانی لە ھەموە زیندانییانی سیاسیی کورد، کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە بریتانیا خۆپیشاندانێکی لە بەر دەرکی باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە لەندەن بەڕێوە برد.

سەرەتای خۆپێشاندانەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب “دەستی پێکرد.

پاشان “فەرید دەیھیم” بەرپرسی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە بریتانیا وێڕای پەیامی خۆپیشاندەران کورتەیەک لە چۆنیەتیی دادگاییکردنی زارا محەممەدی و تاوانەکانی لەلایەن بە \ناو دادگای کۆماری ئیسلامیی پێشکەش کرد.

 پاشان “خالید زوورمەند” ئەندامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتە پەیامی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی خوێندەوە.

لەو خۆپیشاندانەدا دروشمی جۆراجۆر دژی ڕێژیمی ئێران درا.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

چالاکێکی سیاسی کورد لە وڵاتی نۆروێژ مەترسی ڕادەستکردن بە وڵاتی ئێرانی لەسەرە

شه‌م 8 1 , 2020
چیا قادری کوڕی شەهید عەبووبەکر قادری ناسراو بە (بەکرە گۆمانی)، دوای ١٢ ساڵ مانەوە لە وڵاتی نۆروێژ و چەند جار ڕەتکردنەوەی داوای مافی پەنابەرییەکەی دواجار پۆلیسی ئەو وڵاتە ڕۆژی هەینی (٣٠ی جولای ٢٠٢٠ی زایینی) هەڵیان‌کوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و بەزۆر ویستوویانە لەگەڵ خۆیاندا بیبەن تا دیپۆرتی ئێرانی بکەنەوە. بەهۆی ناڕەزایەتی […]

نوێترینەکان