یادی ٢٥ی گەلاوێژ لە سویس بەرز ڕاگیرا

ڕۆژی یەکشەممە (٢٦ی گەلاوێژ) بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ یووبیلی ئەڵماسی و جێژنی ٧٥ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەشداریی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوئیس ئەو یادە بەرز ڕاگیرا.

 سەرەتای مەڕاسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی ڕەقیب” و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕووحی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد.

دواتر “ئازاد بیتاری” بەرپرسی ڕێکخستن لەو وڵاتە وتارێکی سەبارەت بە ٢٥ی گەلاوێژ پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

 ھەروەھا “ئەنوەر بەردیا” بەرپرسی كۆمیتەی سویس، لە سەر مێژووی حیزب و ئەرک و ڕۆڵی حیزب لە شۆڕشی ڕۆژھەڵات وتارێکی  پێشکەش کرد.

 لە درێژەی بەرنامەکاندا “موختار ڕاوش” بەرپرسی ڕاگەیاندن لە وڵاتی سویس پارچە ھۆنراوەیەکی شۆڕشگێڕی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و ھەروەھا ھونەرمەند “سۆران محەممەدی” چەند گۆرانییەکی پێشکەش کرد.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

پەیامی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٧٥ــه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات

4 شه‌م 8 19 , 2020
خەڵکی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کوردستان کادر و پێشمەرگە و ئه‌ندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک ئاگادارن بەرپرسیارێتیی تاکە وشیارەکانی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات و تێفکرین لە بێ مافی و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەی کورد و خەبات بۆ دەستەبەرکردنی مافی سەروەری، خاڵی بنچینەییە لە دامەزرانی حیزبی دێموکراتدا. ئەم بزاوتە فکرییە لەسەر بنەما […]

نوێترینەکان