کۆچی دوایی ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب لە وڵاتی ئاڵمان

خاتوو سەعدیە کۆهزادی، ئەندامی دڵسۆزو چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد.

رۆژی هەینی، رێکەوتی ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی (٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٠ی زایینی) خاتوو سەعدیە کۆهزادی، ئەندامی حیزبی دێموکرات، بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی ئاڵمان کۆچێ دوایی کرد.

سەعدیە کۆهزادی، ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەری ئاوایی “سووبون” سەر بە شاری سنە لە دایک بووبوو. خاتوو سەعدیە، وەکوو هەزاران کەسی دیکە، بەهۆی قەبووڵنەکردنی زۆڵم‌و ستەمێک کە لە نەتەوەی دەکرێ، رێگای خەبات دژی زاڵم‌و ستەمکاران دەگرێتە بەرو ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی دەبێتە ئەندامی حیزب‌و لە رێکخستنی نهێنیدا لە شاری سنە، ئەرک وەئەستۆ دەگرێ‌و بە پێی توانا، خزمەتی نەتەوەو نیشتمانەکەی دەکا.

ناوبراو، دواتر لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارە دەبن‌و لە باشووری کوردستان نیشتەجێ دەبن‌و لە رێکخستنی ئاشکرای حیزب‌دا کارو چالاکی دەکەن.

پاشان هەر لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی هەندەران دەبن‌و لە وڵاتی ئاڵمان نیشتەجێ‌ دەبن، کە بەداخەوە، هەر لە وڵاتی ئاڵمان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری خاتوو سەعدیە دەکەین‌و خۆمان لە خەمیان‌دا بەشدار دەزانین.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

یادى 25ـی گه‌لاوێژ له‌ سوئێد به‌ وێبینارێك به‌رز راگیرا

1 شه‌م 8 16 , 2020
هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا لە 75ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران و له‌ درێژه‌ى ئەو كۆمه‌ڵه‌ وێبینارانەی رێكخستنی گشتیی حیزب لە دەرەوەی وڵات بۆ جێژنی 25ـی گەلاوێژی ئەمساڵ سازی كردوون، وێبینارێكی تایبه‌ت به‌ كۆمیتەی گشتى و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حدكا لە سوئێد بەڕێوەچوو كە تێیدا باسی سیاسەتەكانی حیزب و […]

نوێترینەکان