بەبۆنەی یووبیلی ئەڵماسیی، ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات وێبنارێک بەڕێوەچوو

بەبۆنەی یووبیلی ئەڵماسیی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژ، وێبنارێکی تایبەت لەلایەن ڕێکخستنی گشتیی حیزب لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو.

سەرەتای بەرنامەکەی بە خوێندنەوەی سروودی “ئەی ڕەقیب” دەست پێکرد و دواتریش خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی کوردستان ڕاگەیەندرا و پاشان وێبنارەکە دەستی پێکرد.

لەو وێبنارەدا، ”محەممەدنەزیف قادری” ئەندامی دەستەی کارگێڕی و جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات و ”ئیبراهیم لاجانی” تێکۆشەری دێرین و شارەزای سیاسی  بانگهێشت کرابوون.

هاوکات یەکەی کارگێڕی و ڕێکخستنی دەرەوەی وڵات و بەشێک لە ئەندامانی حیزب لە کۆمیتەی ئاڵمان بەشدار بوون.

لەو وێبنارەدا، ”محەممەدنەزیف قادری” لەسەر مژاری بنەما سیاسییەکانی پێوەندیی حیزبی دێموکرات لە ئاستی پێوەندییە ئێرانی، کوردستانی و نێونەتەوەییەکان و هەڵوێستە سیاسییەکان باسەکەیه خۆی پێشکەش کرد.

”ئیبراهیم لاجانی” لە سەر قۆناغە مێژووییەکان، لە شەهیدبوونی دوکتورقاسملووە  هەتا شەهیدبوونی دوکتور سادق شەرەفکەندی” باسەکەی خۆی پێشکەش کرد.

وێبناری تایبەت بە کۆمیتەی ئاڵمان، وەک هەموو وێبنارەکانی تر کە بە بۆنەی یۆبێلی ئەڵماسیی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوون، هاوکات بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبۆکیش بڵاو بووە.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

پەیامی تایبەتی ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

4 شه‌م 8 19 , 2020
ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٥ـەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردوە. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: ‌‎کۆمەڵانی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕی کوردستان ‌‎هۆگران و ئەویندارانی ڕێبازی دێموکرات ‌‎ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات ‌‎بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ‌‎زیندانییانی سەربەرز و خۆڕاگری سیاسی ‌‎٧٥ ساڵ […]

نوێترینەکان