ئەمڕۆ هەینی ۱٤ـی سەرماوەزی ۲۷۲۰ کوردی تەرمی بەڕێز کاک سمکۆ عەلیار بۆ دوا مالئاوایی گەیەنرایە کلێسای گۆڕستانی شاری ڤێسترۆسی وڵاتی سوئێد و لەلایەن بنەماڵە و بەشێک لە خزم و کەسوکارییهوه بە دانانی تاجەگوڵینه و نیشاندانی هاوخەمی لەگەڵ یەکترى مالئاوایی یەکجاریان لێکرد.
لەو کۆڕەدا عەزیز مورادپەرەست بەرپرسی بەشی رێکخستنی کۆمیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوئێد، بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی گشتی و سهرجهم ئەندام و لایەنگرانی حیزب لەو وڵاتە تاجەگوڵی رێز و وەفای لە بەردەم تابوتی تێکۆشەری نهمر کاک سمکۆ عەلیار دانا و هاوخەمیی حیزبی دێموکراتی بە هاوژین و منداڵەکان و بنەماڵەی دیارى عەلیار گەیاند.
جێگهى ئاماژەیە کە بەڕێز مامۆستا مەلا حەسەن شیوەسەڵی و خاتوو کلسومی هاوژینی لەو رێوڕهسمهدا بەشدار بوون و دوا مالئاواییان لە تەرمی کاک سمکۆ کرد.
پێویستە ئەوەش بڵێین وهك ههستكردن به بهرپرسیارێتی له تهندرووستیی گشتی پێوهست به بڵاوبوونەوەی نەخۆشیى کۆرۆنا، رێژەی بەشدارانی ئەم مەراسیمە پێشتر دیاری کرابوون و بەڕێوەبەران پابەند بوون بە رێنماییهكانی وەزارەتی تەندورستیی وڵاتی سوئێدهوه. هەربۆیە رێژەیەکی سنووردار له ئەندامانی بنەماڵە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کۆچکردوو ئاماده بوون.
کاک سمکۆ عەلیار فەرماندە و تێکۆشەری دێرینی حیزب و گەل رۆژی ۲۲ـی خەزەڵوەرى ئهمساڵ بەهۆی نەخۆشی لە شاری ڤێسترۆسی وڵاتی سوئێد کۆچی دوایی کردبوو.
رۆحی شاده و رێبازهكهی بهردهوامه