ئێرانییەکان پیویستیان بە پشتگیری هەیە بۆ: “ژن، ژیان، ئازادی”

هەڵوێستی نوێنەرانی سۆسیال دێموکراتەکانی فینلاند – بازنەی تورکوو

ئێرانییەکان پیویستیان بە پشتگیری هەیە بۆ: “ژن، ژیان، ئازادی”

لە ئێران دەوڵەتی دەسەڵاتدار بە شێوەیەکی سیستماتیک مافی مرۆڤ پێشێل دەکا.

کوژرانی ستەمکارانەی ژینا ئەمینی کچە 22 ساڵەی ئێرانی بوو بە هۆی دەسپێکی ڕاپەرینێک کە دروشمێکی سەرنج ڕاکێشی بەرز کردۆتەوە: ژن، ژیان، ئازادی. بەسەدان کەس دوای کوژرانی (ژینا) ئەمینی گیانیان لە دەست داوە. دەوڵەتی ئێران بە بێ دوو دڵی بەرپرسی سەرەکیی کوشتنی ئەو کەسانەیە.

سۆسیال دێموکراتەکانی تورکو بە شێوەیەکی گشتی و بەرفراوان نیگەرانی دۆخی کوردەکان و کەمایەتییە نەتەوایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. بەتایبەتی دەبێ هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ باشتر بوونی دۆخی خەڵکی کورد.

ئێرانییەکان ڕێک ئێستا پێویستیان بە پشتیوانیی خەڵکی فینلاندە. ئێمە سۆسیال دێموکراتەکان، چالاکییە جۆراوجۆرەکانی پشتیوانی ڕێک دەخەین و بەشداری لە چالاکییەکانی دیکەشدا دەکەین.

پەسەندکراوی نوێنەرانی سۆسیال دێموکرات لە ئەنجوومەنی شارەوانی تورکوو
30.11.2022

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

دیداری نوێنەرانی حیزب‌و رێکخراوە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی فینلاند

2 شه‌م 12 5 , 2022
رۆژی پێنج‌شەممە، رێکەوتی ١ی دێسامبری ٢٠٢٢ی زایینی، وەڤدێکی پێکهاتوو لە نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان‌و چالاکانی کوردو ئێرانی، لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی فینلاند دیداریان کرد. لەو دیدارەدا، کە جەهانبەخش خالدی، بەرپرسی بەشی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبیش لە فینلاند بەشدار بوو، هەیئەتەکە چاویان بە نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە کەوت کە […]

نوێترینەکان