لەبارەی ئاییننامەی تازەی حیزبەوە زنجیره كۆبوونەوە له سوئێد دێنە سازكردن

بەمەبەستی چالاككردنی هەرچی زیاتری كاروباری حیزبی و تیشك خستنەسەر ئاییننامەی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد ژمارەیەك كۆبوونەوەی رێكخستنی لەلایەن كۆمیتەی گشتیی حدكا لە شار و ناوچەكانی ئەو وڵاتە سازكران.

رۆژی یەكشەممە 2020/10/25 كۆبوونەوەیەكی تەشکیلاتی لە شاری ئیسکلیستونا ساز كرا كە زۆربەی ئەندامانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران لەوشارە تێیدا بەشدار بوون كە بە سەرپەرستیی کۆمیتەی شارەكه و ئامادەبوونی بەرپرسی رێکخستنی گشتيی حیزب لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.

كۆبوونەوەکە بە سروودی نەتەوایەتیی “ئەی رەقیب” و خوولەكێك بێدەنگی بۆ روحی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێکرد، پاشان هاوڕێ کەیومەرسی خوسروەی بەخێرهاتنی بەشدارانی كۆبوونەوەکەی کرد و بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی خستەڕوو.

دواتر کاک حەبیب بەهرامی بەرپرسی کۆمیتەی حدكا لە ئیسكیلستونا وێڕای دەستخۆشی لە بەشداران لەم دۆخەی قەیراناوی کۆرۆنادا، ئایینامەی گشتی کە بۆ ئەندامانی حیزب لە دەرەوەی وڵات هاتبوو خوێندەوە. دواتريش هاوڕێ عەزیز مرادپەرەست بەرپرسی رێکخستنی گشتیی حیزب لە سوئێد باسێکی تێروتەسەلی تەشکیلاتی لەمەڕ چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی کار و ئەرکی حیزبی لە دەرەوەی وڵات بۆ بەشدارانی کۆبوونەوەکە پێشكێش کرد.

پاشان بەشدارانی کۆبوونەوەکە بە پرسیار، تێبینی و پێشنیارەكانیان كۆبوونەوەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد.
کۆبوونەوەکە پاش زیاتر لە ٣ كاتژمێر باس و هەڵسەنگاندن لە كەشێكی دیمۆكراتانەدا بەكۆتا هات.

هەمان رۆژ و هەر لە درێژەی كار و چالاكییەكانی پێوەست بە كاری رێكخستن، كۆمیتەی گشتیی حیزب کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی ئانلاین بۆ ئەندامانی حیزب لە شاری یۆتۆبۆری و دەوروبەری ساز كرد.

كۆبوونەوەكە لەلایەن خاتوو تریفە ئەمینی بەرپرسی بەشی رێكخستنی كۆمیتەی حیزب لە شارەكە بە خوولەكێك بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی حیزب و گەل دەستی پێكرد كە لە رێگەی بەرنامەی زوومەوە بوو. پاش خیرهێنانی بەشداران، باسێكی لەبارەی كار و ئەركی ئەندامانی كۆمیتەی شارەكە پێشكێش كرد.

دواتر كاك سیرووس رەئوفی بەرپرسی كۆمیتەی یۆتۆبۆری ئاییننامەی تازەی حیزبی خستە بەرباس و خوێندنەوە كە دەمژمێرێكی خایاند.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

کۆمیتەی حیزب لە ئووستورالیا کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی بەڕێوەبرد

هه‌ینی 10 30 , 2020
رۆژی یەکشەممە ٢٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ی زایینی، بە مەبەستی شرۆڤە و ڕوونکردنەوەی ئائیننامەی کۆنفرانسی هەڵبژاردن، کۆبوونەوەیەک لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە بۆ ئەندامانی حدکا لە وڵاتی ئووستورالیا بەڕێوە چوو. سەرەتای کۆبوونەوەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و یەک خولەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. پاشان “مەسعود سەمەدی” بەرپرسی کۆمیتەی […]

نوێترینەکان