سیمینارێکی سیاسی بە بۆنەی ۲۹هەمین ساڵوەگەڕی شەهید بوونی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە سوئێد بەڕێوە چوو

ڕۆژی شەممە ۱۸ی سپتامبر کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران سیمینارێکی سیاسی بە بۆنەی شەهید بوونی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی بە بەشداری ژمارەیەک له کوردانی سوئێد، نوێنەری لایەنە سیاسیە کوردستانی و کەسایەتیەکان لە شاری ستۆكهۆڵم بەڕێوە برد.
کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ لە ته‌لاری كۆبوونه‌وه‌كانى یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری ستۆكهۆڵم بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد،
سەرەتا ماندانا کاکایی بە زمانی سوئێدی وێڕای بە خێر هێنانی میوانەکان کورتەیەک لە ژیانی دوکتور شەرەفکەندی باس کرد.
دواتر مەولود عەبدیلزادە بەرپرسی کۆمیتەی گشتی حیزب پەیامی حیزبی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.
لە پەیامی کۆمیتەی حیزبدا وێڕای ئاماژە بە دەور و ڕۆڵی کاریگەری دوکتور سەعید لە نێو حیزب و جووڵانەوەی کورد دا ئاماژە بەو هێرشە دڕندانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبی دێموکڕات و لایەنەکانی دیکە کرا و وێڕای پشتیوانی هەمەجۆرە لەحیزبە تێکۆشەرەکەمان ئەو کردەوەیەی رەژیم شەرمەزار کرا.

بڕگەی دیکەی ئەو سیمینارە، پارچە هۆنراوەیەکی شاعیر و نووسەر خاتوو ناهید حوسێنی بوو بۆ دوکتور شەرەفکەندی کە ناوبراو پێشکەشی کرد.

دواتر بەڕێوەبەری بەرنامە سوپاسی ئەو حیزب و لایەنانەی کرد کە بروسکەیان بۆ حیزبی دێموکرات ناردبوو کە بریتی بوون لە :
پارتی دێموکڕاتی کوردستان
یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
پارتی سوسیالیستی کوردستان_ باکور
فدراسیونی کۆمەڵە کوردستانیەکان
ناوەندی ڕەوەندی کورد
حیزبی دێموکڕاتی کورد لەسوریە(الپارتی)
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ
ڕێکخراوی جیهانی کورد

پاشان فردریک ماڵم کەسایەتی سوئێدی دۆستی کورد و ئەندامی پاڕڵمان لەحیزبی لیبراڵ چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
پاش پشوویەک، بەشی دوهەمی سیمینار تەرخان کرابوو بە پانێلێکی سیاسی کە سێ کەسى ئاکادمی بریتی لە : دوکتور بهروز شوجاعی، دوکتور هاشم ئەحمەدزادە و دوکتور ئیدریس ئەحمەدی بەشدار بوون و لە لایەن چیا عەلیارەوە بەڕێوە چوو..

لەو پانێلە دا هەڵسەنگاندنێک بۆ دۆخی هەنوکەیی کوردستان و ناوچەکە کرا و وێرای لێکدانەوەی چەند لایەنە بۆ دۆخەکە لە لایەن بەڕێزانەوە
هاوکات بەشدارانی سیمینار ئەو هەلەیان بۆ رەخسا کە بە پرسیار و تێبینیەکانیان بەشداری زیاتری پانێلەکە بن.

کۆتایی سیمینار چیا عەلیار له‌لایه‌ن کۆمیتەی حیزبەوە سوپاسی بەشداران و لایەن و کەسایەتیەکانی کرد و پاشان بەسرودی ئەی شەهیدان کاتژمێر پێنجی ئێوارێ سیمینار کۆتایی هات.

حیزبی دێموکڕاتی کورستانی ئێران
کۆمیتەی سوئێد.
۲٠۲۱/٠۹/۱۸

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

له ساڵوەگەڕی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان ڕێوڕەسمێک لە سوئێد ساز كرا

شه‌م 9 25 , 2021
ڕۆژی شەممە ۲٥ـی سێپتامبر فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان، ناوەندی ڕەوەندی کورد و کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کوردستانیەکان وێکڕا لە سوئێد بە مەبەستی پشتیوانی و پیرۆزبایی چوارەمین ساڵوەگەڕی ریفراندۆمی باشووری کوردستان ڕێورەسمێکیان لە بنکەی فدراسیۆن پێک هێنا.لەو ڕێورەسمەدا کە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و چەندین لایەنی کوردستانی و سوئێدی بانگهێشت کرابوون، چیا […]

نوێترینەکان