رێكخراوی جیهانی كورد كۆڕیادێك بۆ پێگه‌ى به‌رزی ئه‌حمه‌د كاكه‌مه‌می لە ستۆکهۆڵم به‌ڕێوه‌ده‌با

ڕۆژی شەممە شازدەی ئۆكتۆبه‌ر کۆڕیادێک لە لایەن ڕێکخراوی جیهانی کورد لە کۆمەڵەی گوڵان لە شاری ستۆکهۆڵم بۆ بەرز راگرتنی یادی تێکۆشەری دێرينی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران کۆچکردوو ئەحمەد کاکەمەمی بەڕێوە چوو.

لەو کۆڕیادەدا کە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بانگهێشت کرابوو هاوڕێ چیا عەلیار بەرپرسی پێوەندیيە کوردستانیەکان لە سوئێد به نوێنەرایەتی حیزب بەشدار بوو.

عەلیار لە قسەکانی دا وێڕای بەرز نرخاندنی خەبات و تێکۆشانی کاک ئەحمەد کاکە مەمی لە حیزبی دێموکڕاتدا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێچکەی نەتەوەیی کە حیزبی دێمۆکرتی کوردستانی ئێرانی لە سەر دامەزراوە بەو ئامانج و مەبەستەی کە هەر چی لە توانامان دا هەیە بۆ خزمەتی کورد و کوردستان دەبێ بیکەین، ئەحمەدی کاکەمەمی ئەو ئەرکەی بە باشترین شێوە بەڕێوە دەبرد، کاک ئەحمەد لەگەڵ ئەوەی وەک بەرپرسێکی دیاری حیزبی دێموکڕات لە سوئێد کاری دەکرد، بەڵام هاوکات هەموو هەوڵی لە پێناو یەکیەتی و نزیکایەتی هەموو لایەنەکان دا دەدا.

نوێنەری حیزب بە کورتی سێ تەوەری ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و شەخسی کاک ئەحمەدی ئاماژە پێ کرد و پاشان سپاسی ڕێکخراوی جیهانی کورد و کۆمەڵەی گۆڵانی کرد کە ئەو دەرفەتەیان رەخساندووە تا یادی تێکۆشەرێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بکەنەوە.

کاک کاوە رەحیمی لە لایەن بنەماڵەی کاک ئەحمەد سوپاسی بەشدار بووانی کرد و پەیامی بنەماڵەی خوێندەوە. خاتوو ناهید حوسێنی دوو پارچە هۆنراوەی لەگەڵ موزیکی کاک قمبر خوسروەی خوێندەوە.

کاک تاهیر عەلیار دواتر باسێکی مێژویی لە سەر دوایەمین کتێبی کۆچکردوو کاک ئەحمەد پێشکەش کرد.

کاک عەزیز ئالیس بەرپرسی ڕێکخراوی جیهانی کورد چەند وتەیەکی پێشکەش کرد، پاشان هەر یەک لە بەڕێزان حەسەن قارەمانی، سەید برایم حوسێنی، حافزاللە نێروەیی، ئەحمەد بەهرام، سەلام جەزیری و شەریف قادر لەو بوارە دا و لە سەر لایەنی جۆراوجۆری ژیانی کاک ئەحمەد کاکەمەمی دوان.
ئه‌م كۆڕیاده‌ى رێزگرتن، بە پارچه‌ مۆسیقایه‌كى کاک قەمەر خوسرەوی پاش نزیک سێ کاتژمێر کۆتایی هات.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

کۆنفڕانسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژاوای کانادا بەڕێوە چوو

2 شه‌م 11 22 , 2021
لە ڕاستای نوێکردنەوەی کۆمیتە و بەپێی پێڕەوی نێوخۆی حیزبی دێموکرات، کۆنفڕانسی کۆمیتەی گشتیی ڕۆژاوای کانادا لە ڕۆژی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەرابەر لەگەڵ ٢١ی نوامبری ٢٠٢١ بە بەشداریی چالاکانەی ئەندامانی حیزب و ”کاوە عەبداڵی” بەرپرسی ڕێکخستنی گشتیی حیزب لە دەرەوەی وڵات، لە شاری ”ڤانکۆڤەر” بەڕێوە چوو. سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە سروودی […]

نوێترینەکان