کۆمیتەکانی سەر بە ناوەندی هاوکاری، لە وڵاتی ئاڵمان خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد

ڕێکەوتی ١٣ی خاکەلێوە، بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنیی کورد خۆپیشاندانێکی بەرین لەلایەن کۆمیتەکانی سەر بە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ئاڵمان لە شاری “کۆڵن” بەڕێوە چوو.

دەستپێکی کۆبوونەوەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە زمانی ئاڵمانی لەلایەن “لەعلا کەیخوسرەوی” خوێندرایەوە.

لە بەشێک لەو پەیەمەدا هاتبوو: “ئێمە وێڕای مەحکوومکردنی کردەوە دژی مرۆییەکانی ڕێژیمی ئێران داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین پاڵپشتی بزووتنەوەی دێموکراسیخوازیی لە ئێران و بەتایبەت خەباتی ڕەوای گەلی کورد بکەن و ڕێزگرتن لە پڕەنسیپەکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤ بکەنە مەرجی سەرەکی بۆ پەیوەندییە سیاسی و بازرگانیەکانیان لەگەڵ ڕێژیمی ئێراندا و هەروەها گوشار بخەنە سەر ڕێژیم بۆ کۆتاییهێنان بە سیاسەتی گرتن، کوشتن، ئەشکەنجە، ئێعدام و سزای قورس و بێبەری لە هەر چەشنە بنەمایەکی یاسایی و ئینسانی دژی زیندانییانی سیاسی، ژینگەپارێزان، ژنان، مامۆستایان و چالاکانی مەدەنی و جیابیران و بۆ ئازادکردنیان گوشار بۆ ڕێژێم بێنن”.

دواتر پەیامی ڕێکخراوی “کوردیشە گێمایندە” کە ڕێکخراوێکی ئاڵمانی ـ کوردییە، لەلایەن “جیهات بەشیر” بۆ پشتیوانی لە خەباتی ڕەوای گەلی کورد لە کوردستانی ئێران و زیندانییانی کۆڵنەدەری سیاسی و مەدەنی پێشکەش کرا.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا پەیامی ناوەندی هاوکاری بە زمانەکانی کوردی و فارسی لەلایەن “موختار ئەحمەدی و ئەمیر جەعفەری” خوێندرانەوە و دواتر پەیامی ڕێکخراوی “یەکیەتی و هاوکاری” بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێران لەلایەن “محەممەد میسری” خوێندرایەوە.

‎هەروەها پەیامی  ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی  ئێران بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە “٧٥ـەمین ساڵڕۆژی لە سێدارەدرانی پێشەوا و هاوڕێیانی لەلایەن “سوڵتان دێمە” خوێندرایەوە.

‎لەو کۆبوونەوەیدا هونەرمەندان “ڕافا و مەناف مەجیدی” بە سروودی شۆڕشگێڕی لە بەرگە جیاجیاکانی خۆپیشاندانەکە بەشداریان کرد.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتی چواردەهەمین کۆنفڕانسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە فینلاند

1 شه‌م 4 3 , 2022
ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١ هەتاوی چواردەهەمین کۆنفڕانسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەشداریی “ئەلبۆرز ڕووئین‌ تەن” نوێنەری ناوەندی سیاسیی حیزب، لە ڕێگای ئینتێرنێتەوە و هەروەها بە بەشداریی “کاوە عەبداڵی” بەرپرسی ڕێکخستنی دەرەوەی وڵات و “فازڵ سوڵتان پەنا” نوێنەری دەزگای هەڵبژاردن و بەشداریی ئەندامانی حیزب لە وڵاتی […]

نوێترینەکان