ڕێکخستنی هەرێمی ئامریکا و کانادا وێبینارێکی بۆ یادی شەهیدانی “ڤییەن” پێک هێنا

بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دکتور “قاسملوو و هاوڕێکانی”، وێبنارێک لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی زووم بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕێکخستنی هەرێمی ئامریکا و کانادا لە ڕێگەی کۆمیتەکانی ئەم وڵاتانەوە وێبینارێکی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی “زووم”، بەبۆنەی ٣٢هەمین ساڵیادی شەهیدانی “ڤییەن”، بۆ”ئیبراهیم لاجانی”، کادری پێشووی ڕێبەریی حیزب و دوکتور “ڕۆژان ئاشتاب”، بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهێنا.

سەرەتای وێبینارەکە بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی ڕەقیب” و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان “ئیبراهیم لاجانی”، بە وردی پڕژایە سەر کار و چالاکییە سیاسییەکانی دوکتور “قاسملوو”، و هاوکات بە ئاماژەدان بە چەندین بیرەوەریی خۆی لەگەڵ دوکتور “قاسملوو”، لە چەندین بواری جیاوازدا، کەسایەتی ئەم ڕێبەرە مەزنەی بۆ ئامادەبووان شی کردەوە.

بڕگەی دووهەمی وێبینارەکە باسێک لەلایەن دکتور “ڕۆژان ئاشتاب”، لەسەر تایبەتمەندییەکانی دوکتور “قاسملوو”، لە بواری توانایی دیپڵۆماسی و گرینگیدان بە ئەم بوارە خرایە بەر باس.

کۆتایی وێبینارەکە بە پرسیار و وڵامی بەشداران کۆتایی پێ هات.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە بریتانیا بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد

4 شه‌م 3 9 , 2022
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا و کۆمیتەی ناوچەی ئیساکاتلەند بەبۆنەی یادی ٣٢ ساڵەی شەھیدکرانی دوکتور قاسملوی مەزن و هاوڕێیانی، خۆپیشاندانێکیان ڕێک خست.  سەرەتای خۆپیشاندانەکە کە لە بەر دەرکی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لەندەن ڕێک خرابوو، بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی […]

نوێترینەکان