ژمارەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە یونان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی پلاکارد کە لێی نووسرابوو “دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران، لەسەر مێزی وتووێژ شەهید کراون”، تێرۆریزمی دەوڵەتیی تارانیان مەحکووم کرد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو خۆپیشاندانانەدا داوای وەگەڕخستنەوەی دۆسیەی تێرۆری دوکتور قاسملوویان کرد.