سەبارەت بە هێرشی ڕێژیم بۆ سەر کوردستان لە “بریتانیا” خۆپێشاندانێک بەڕێوە چوو

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەرمانان کۆمیتەی “بریتانیا” و لایەنی دیکەی دێموکرات بە مەبەستی مەحکوومکردنی ھێڕشی ناڕەوای ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئیران بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان و بنکەکانی حیزبی دێموکرات، خۆپێشاندانێکی ناڕەزایەتییان لە بەردەم دەرگای باڵوێزخانەی ڕێژیمی تاران لە “لەندەن” بەڕێوە بردووە .

ئەو خۆپێشاندانە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و ساتێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان پەیامی ناوەندی ھاوکاریی حیزبە کوردستانیەکان لەلایەن “فەرید دەیھیم” بەرپرسی کۆمیتەی “بریتانیا”وە خوێندرایەوە .

ھەرلەم پێوەندیەدا پەیامی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێران لەلایەن “ڕەحیم بەندوویی” لەحیزبی “مردم بەلووچستانـ”ـەوە خۆێندرایەوە.

ئەم خۆپێشاندانە بە درووشمدان بە زمانەکانی “کوردی، ئینگلیسی و فارسی” دژی ڕێژیمی ئاخوندی کۆتایی پێ ھات.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

لە پێرلاشێز ڕێوڕەسمێک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی دوکتور شەرەفکەندی و هاورێیانی بەڕێوە چوو

شه‌م 3 19 , 2022
بۆ ڕێزلێنان لە یادی شەهیدانی میکۆنووس دوکتور”سادق شەرەفکەندی، فەتاح عەبدولی و هومایون ئەردەڵان” ڕۆژی ٢٦ی خەرمانان ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکرات لە گۆڕستانی پێرلاشێز لە شاری پاریس کۆبوونەوە و ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد. لەم ڕێوڕەسمەدا، سەرەڕای ئەوەیکە بەهۆی پەتای کۆرۆنا و بەهۆی یاساکانی حکوومەتی فەرانسە ژمارەی بەشداربووان سنووردار کرابوو، […]

نوێترینەکان