لە وڵاتی “سوید” ڕێوڕەسمێک بۆ یادی کۆچی دوایی “عومەری قازی” بەڕێوە چوو

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕێوڕەسمێک بۆ یادی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و بوێری گەلەکەمان “عومەر قازی” لە شاری “ستۆکهۆڵم” لە وڵاتی “سوید” بەڕێوە چوو.

دەستپێکی ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی “ئەی ڕەقیب” و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

دواتر پەیامی هاوخەمیی بنەماڵەی “قازی” لەلایەن “ئەمیر قازی” خوێندرایەوە.

پاشان لەلایەن شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران، مامۆستا “حەسەن شێوەسەڵی” ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزب، بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات باسێکی پڕ ناورۆکی سەبارەت بە فیداکاری، زەحمەت، تێکۆشان و چاونەترسی و بوێریی کاک “عومەر قازی” پێشکەش کرا.

مامۆستا “شیوەسەڵی” بەداخبوونی خۆی بۆ کۆچی دوایی کاک “عومەر قازی” دەربڕی.

لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا پەیامی لایەنەکانی تر خوێندرایەوە.

لە درێژەی ئەو پرسەیەدا شێعرێک لەلایەن “ناهید حوسێنی” پێشکەش کرا.

هەروەها دوکتور “حوسێن خەلیقی” باسێکی کورتی لە سەر کەسایەتیی کاک “عومەر قازی” پێشکەشی بەشداربووان کرد.

 پاشان “ڕامین قەنبەری” هەڵبەستێکی تایبەت بە یادی کۆچی دوایی کاک “عومەر” خوێندەوە.

دوابڕگەی ئەو پرسەیە هەر یەک لە بەڕێزان “هەڵاڵە قازی، قاسم قازی، کامڕان قازی” و ئەندامانی بنەماڵەی کۆچکردوو، باسیان لە فیداکاریی کاک “عومەر قازی” دژی هەر دوو ڕێژیمی پەهلەوی و ئاخوندیی ڕێژیمی ئێران کرد.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

ڕۆژی خوێندکاری کورد لە "دانمارک" بەرز ڕاگیرا

2 شه‌م 5 2 , 2022
ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەشی پەروەردەی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی “دانمارک”  بە مەبەستی ڕێزگرتن لە ١٢ی بانەمەڕ، ڕۆژی “خوێندکاری کورد”، وێبینارێکی لەژێر ناوی” پەیوەندی و کارتێکەریی بزووتنەوەی ڕەوشنبیری و جۆڵانەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان” بۆ “جەماڵ فەتحی” سکرتێری یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان پێک هێنا. سەرەتای وێبینارەکە بە […]

نوێترینەکان