بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٢ی ڕێبەندان لە وڵاتی سوئیس

ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ٧٤ـەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان لە وڵاتی سوئیس و بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو.

ئەم ڕێوڕەسمە کە ڕۆژی شەممە، ٥ی ڕێبەندان بەڕێوە چوو، بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

“ئەنوەر بەردیا”، بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئیس بە ناوی کۆمیتەی حیزبەوە وتارێکی پێشکەش کرد. “بەردیا” ئاماژەی بە دەسکەوەتەکانی کۆمار و هەوڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ وەدێهێنانی ئامانجەکانی کۆماری کوردستان کرد، هەروەها ڕۆڵی کۆماری کوردستان و پێشەوا قازی محەممەدی بۆ یەکگرتوویی دۆزی ڕەوای کورد  بەرز نرخاند و ئاماژەی بە دۆخی سیاسیی کوردستان و ئێران کرد، هەروەها کوشتنی “قاسم سلێمانیـ”ـی بە خاڵێکی پۆزەتیڤ لەلایەن ئامریکاوە ناو برد کە بەدڵنیایەوە کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر دۆخی ئەمنی لە هەموو بەشەکانی کوردستان و بەتایبەتی کوردستانی باشوور دەبێت.

دواتر “ئایدۆغان ئاناڵ”، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەریی پارتی سۆسیالیستی کوردستان، پەیامی هاوبەشی کۆمیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی سۆسیالیستی کوردستانی خوێندەوە.

پاشان پەیامی هێز و لایەنە کوردستانییەکان پێشکەش کرا کە بریتی بوون لە:

– “ئازاد عوسمان”، بەرپرسی کۆمیتەی سوئیسی حیزبی شیوعی کوردستان

– “سۆران عەلی”، بەرپرسی کۆمیتەی سوئیسی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان

– “فەردین سادقی”، بەرپرسی کۆمیتەی سوئیسی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران/ کۆمەڵە

لە میانەی ڕێوڕەسمەکەدا، لەلایەن بەرپرسی کۆمیتەی حیزبەوە لەوحی ڕێزلێنان پێشکەش بە ” خوسرەو ئەحمەدی” لە کەمئەندامانی حیزب کرا.

بڕگەی کۆتایی  بەرنامەکە بە گۆرانیی هونەرمەند “سیرووس ئیمامی” و مۆسیقای گرووپی مۆسیقای “فێتی و نۆرۆ” ڕازێندرابووەوە.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

ڕێوڕەسمی ٧٤ـەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان لە "بریتانیا" بەڕێوە چوو

هه‌ینی 2 21 , 2020
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا، بەبۆنەی یادی ٧٤ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، ئاھەنگێکی بەشکۆی لە لەندەن بەڕێوە برد. سەرەتای ئەم ڕێوڕەسمە کە ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی ڕێبەندان بەڕێوە چوو، بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. “فەرید دەیھیم”، بەرپرسی کۆمیتەی بریتانیا […]

نوێترینەکان