هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە سێمینارێک لە پارلەمانی سوئێد بەشداریی کرد

سێمینارێک لەسەر ڕەوشی ڕۆژئاوا لە پارلمانی وڵاتی سوئێد بەڕێوە چوو کە هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو سێمینارەدا بەشدار بوو.

ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی ڕەشەمە، هەیئەتی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد، بە سەرپەرەستیی “حەمید تەیمووری”، بەشداری سێمینارێک بوون کە لەسەر “ڕەوشی ڕۆژاوا” و لەلایەن “ئاندرێس ئۆیستبێری” و “کادیر کاسیرگا” ڕێک خرابوو.

ناوبراوان، ئەندام‌پارلمانی پارلمانی وڵاتی سوئێد و “ئۆیستبێری”، هەروەها ڕێکخەری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەشە.

کۆڕگێڕی ئەو سێمینارە دوکتور “عەباس مەنسووران”، دوکتور و پسپۆڕی چەکی بایۆلۆژی و میکرۆبناسی بوو.

“دوکتور مەنسووران”، باسی ئەوەی کرد کە لە گەرمەی هێرشی تورکیە بۆ سەر شارەکانی سەریکانی و کانی سپی و بۆردومانی قامیشلوو و کۆبانی، لەوێ بووە و بریندارەکانی چارەسەر کردووە.

ناوبراو وتی: “زۆربەی بریندارەکان بە چەکی کۆمەڵکوژ و کیمیایی و فۆسفۆڕ بریندار دەبوون و من لە ڕاپۆرتێکدا و لە ٣٢ خاڵ پیشانم داوە و لە ژێنێڤ و پاریس و بروکسێل باسم کردووە کە سپای تورکیە لە هێرشەکانیدا بۆ سەر خەڵکی ڕۆژاوا، چەکی کیمیایی و فۆسفۆڕیی بەکار بردووە”.

“دوکتور مەنسووران”، هەروەها باسی لەوە کرد کە ئەو ڕاپۆرتەی خستووەتە بەردەم ماسمیدیای جیهانی وەک “بی‌بی‌سی” و کاناڵەکانی تر.

هەر لەو بوارەدا کۆمەڵێک پرسیار و وەڵام هاتە ئاراوە و لەلایەن کۆڕگێڕ و پارلمانتاران وڵام درایەوە.

“ئۆێستبێری”، ئەندامی سوسیال دێموکرات و پارلمانتار وتی: “ئێمە وەک دەوڵەتی سوئێد تێدەکۆشین کە کێشەی کورد لە ڕێگای ئاشتییانەوە چارەسەر بکرێت، نە لە ڕێگای هێرش و شەڕەوە و ئەم کارەش دەبێ بە هاوکاریی هەموو لایەک ئەنجام بدرێت و تەنانەت کوردەکانیش بۆ خۆیان دەبێ چالاک بن لەو بوارانەدا”. 

هەر لە میانەی سێمینارەکەدا نوێنەری پێوەندییەکانی حیزب، لەگەڵ پارلمانتاران و کەسایەتییەکان دیدار و چاوپێکەوتنیان هەبوو.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

خۆپیشاندانێک دژی ڕێژیمی ئێران لە ئاڵمان بەڕێوە چوو

شه‌م 2 22 , 2020
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان، بە هاوکاریی ناوەندی پشتیوانی لە خەباتی خەڵکی ئێران، خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم کۆنسولخانەی ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتەدا بەڕێوە برد. ڕۆژی هەینی، ٢ی ڕەشەمە، خۆپیشاندانێک لە شاری “هامبوورگـ”ـی وڵاتی ئاڵمان، بە مەبەستی پشتیوانی لە بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، لەلایەن گەلی کورد و […]

نوێترینەکان