کۆڕیادێک بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە وڵاتی سویس بەڕێوە چووە

لەلایەن کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە وڵاتی سویس کۆڕیادێک بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لەو وڵاته بەڕێوە چووە.

سەرەتای کۆبونەوەکە بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی ڕەقیب”  چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان لەلایەن “جەواد فەرزاد” بەڕێوەبەری کۆبونەوەکە بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا “ڕامیار ئەحمەدی” بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سویس باسێکی لەسەر ژیاننامە و پەیوەستبوونی دوکتور “قاسملوو” بە ڕێکخراوی یەکیەتیی لاوان لەو سەردەمەدا کرد.

ناوبراو هەروەها باسی لە ڕۆڵی دوکتور “قاسملوو” لە خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و ڕێبەریکردنی حیزبی دێموکرات، کاریزمابوونی دوکتور “قاسملوو” لە هەموو کاتێکدا کرد.

لەبەشی دوهەمی کۆبونەوەکە داوا لە “ڕاسان نەجمی”، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە کۆمیتەی وڵاتی سویس کرا باسەکەی خۆی پێشکەش بکات.

ناوبراو بە پێشکەشکردنی پەخشانێک بۆ ڕووحی بەرزەفری شەهید دوکتور “قاسملوو” و هەروەها وتارێک لەسەر ڕووداوەکانی مێژووی گەلی کورد، هەبوونی ڕووداوەکانی تاڵ و شیرین لەبیر تاکی کورد، وەفاداریی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و پەیڕەوی بە ڕێبازی “قاسملوو” خۆیندرایەوە.

لە بەشی کۆتاییدا لەلایەن “وەحید سەلامەت” بەرپرسی تەشکیلاتی یەکیەتیی لاوان لە پەیوەندی بە ساڵوەگەڕی  تێرۆرکردنی دوکتور “قاسملوو” وتارێک پێشکەش کرا.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

لە چەندین وڵاتی ڕۆژاوایی بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئەحواز خۆپیشاندان بەڕێوە چوو

5 شه‌م 3 10 , 2022
کۆمیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئیران لە سێ وڵاتی بلژیک، بریتانیا و کانادا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی مافخوراوی ئەحواز و مەحکوومکردنی جینایەتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دژی گەلانی مافخوازی ئێران خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. بێلژیک ڕۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژ، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە  وڵاتی بێلژیک لەسەر بانگهێشت و داوای فەرمیی حیزبی […]

نوێترینەکان