کۆبوونەوەی نوێنەرانی کۆمیتەی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە فینلاند

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕ، لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند، دیدارێکی دۆستانە لەنێوان نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان پێک هات.

دیدارەکە لە شاری “ڤانتا” بەڕێوە چوو و دوو کاتژمێری خایاند.

لە سەرەتای دیدارەکەدا، “جەلال سوبحانی” بەرپرسی بەشی پێوەندییە کوردستانییەکانی کۆمیتەی حیزب لە فینلاند، بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و مەبەست لە دیدارەکەی ڕوون کردەوە.

پاشان “کەریم حەبیبی”، بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە فینلاند، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بەنیسبەت ئەم دیدارە دۆستانەیە، چەند وتەیەکی لەسەر پرسەکانی ڕۆژ و هەروەها پێوەندیی نێوان کۆمیتەکانی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی فینلاند پێشکەش کرد.

“حەبیبی” لە وتەکانیدا باسی لەوە کرد: “پێویستە حیزبە کوردستانییەکان بەرژەوەندیی نەتەوەیی بخەنە پێش بەرژەوەندییەکانی دیکەوە و هەموومان پشتیوان و یارمەتیدەری یەکتر بین”؛ هەروەها جەختی کردەوە کە کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە فینلاند هەروەک ڕابردوو، ئامادەی هاوکاری لەگەڵ حیزبەکانی دیکەیە.

لە بەشێکی دیکەی ئەم دیدارە دۆستانەیەدا، نوێنەری کۆمیتە و ڕێکخستنی حیزبە کوردستانییەکانی بەشدار، وێڕای سپاس لە کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ڕێکخستنی ئەم دیدارە، پیرۆزبایی گرتنی کۆنفڕانسی کۆمیتەی گشتیی حیزبیان لە بەرپرسان‌ و ئەندامانی حیزب کرد.

بەشداربووان لە نێوئاخنی ئەم دیدارە دۆستانەیەدا ڕا و بۆچوونی خۆیان لەسەر پرسە پێوەندیدارەکان بە نەتەوەی کورد لەگەڵ یەکتر ئاڵوگۆڕ کرد و لەسەر پێوەندی ‌و دیداری بەردەوام و کار و چالاکیی هاوبەش جەختیان کردەوە.

ئەم دیدارە لە پاش هەڵگیرانی سنووربەندییەکانی تایبەت بە ڤایروسی کۆڤید ١٩، گەورەترین دیداری نێوان نوێنەرانی کۆمیتە و ڕێکخستنی حیزبە کوردستانییەکان لە فینلاند بوو کە نوێنەری ٧ حیزب تێیدا بەشدار بوون.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە وڵاتی بێلژیک لە سەیرانێکی دوو ڕۆژەدا لە دەوری یەکتر کۆبوونەوە

5 شه‌م 5 19 , 2022
دوای تێپەڕینی زیاتر لە ٢ ساڵ کە بەهۆی پەتای جیهانگیری کۆڕۆناوە چالاکی و کۆبوونەوەی جەماوەری ڕاگیرابوون، کۆمەڵێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی دیدار نوێکردنەوە و ئاگاداربوون لە نزیکەوە لە پرس و بابەتە ڕێکخراوەییەکەیان، بە هاوکاری کۆمەڵەی کولتووری زاگرۆس سەیرانێکی دوو ڕۆژەیان ڕێکخست و بە ئەوینی […]

نوێترینەکان