رۆژی پێشمەرگە لە سوئێد بەرز رادەگیرێ

بۆ رێزگرتن لە 26ـی سەرماوەزی ئەمساڵ لە وڵاتی سوئێد چوارشەمی داهاتوو وێبینارێكی سیاسی ساز دەكرێ كە كۆمیتەی گشتیی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران لەو وڵاتە بەڕێوەى دەبا.

وێبینار تایبەت دەبی بە رۆژی پێشمەرگەی كوردستان كە بەڕێزان كاك تاهیر عەلیار (دیرۆكناس) و كاك عەبدوڵا عەبدی (كادری دیاری پێشووی حیزبی دیمۆكرات) بەشدار دەبن و بەشێوەی ئانڵاین لە ZOOM بەڕێوە دەچێ و راستەوخۆ لە لاپەڕی فەیسبووكى كاك عەزیز مرادپەرەست بڵاو دەبێتەوە كە خۆی هاوكات بەڕێوەبەری وێبینارەكەش دەبی.
رێكەوت: 16-12-2020
كات: 18:00
بەشداریتان رێزگرتنە لە رۆژی پێشمەرگە

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

کاک "محەممەد محەممەدی" ئەندامی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوئید کۆچی دوایی کرد

3 شه‌م 12 15 , 2020
ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، مامۆستا “محەممەد محەممەدی (گۆمانی)”، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا لە وڵاتی سوئید ماڵاوایی لە ژیان کرد. مەلا “محەممەد” ڕێکەوتی ١٠ی سەرماوەزی ١٣٢٧ی هەتاوی لە گوندی “گۆمانیـ”ـی ناوچەی نەڵێنی ڕەبەت لەدایک بووە و لە تەمەنی ٧ ساڵیدا بۆ خوێندن […]

نوێترینەکان