پێشمەرگەی دێرین عەلی مەجیدی لە سوئێد ماڵئاوایی لە هاوسەنگەرانی كرد

بەداخەوە پێشمەرگەیەکی ڕۆژە سەختەکانی خەبات، کاک عەلی تۆبەکار ناسراو بە عەلی مەجیدی خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەت، بەهۆی نەخۆشی لە وڵاتی سوئێد ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

عەلی مەجیدی ناسراو بە عەلی فەنی لە بنەماڵەیەکی ناسراو و خۆشناوی ڕەبەت لە دایک بووە. عەلی مەجیدی خوێندنی سەرەتایی لە ڕەبەت تەواو کرد.
ڕەوانشاد تا ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی دابین بکات، هەر لە مێر منداڵیەوە بۆ کارکردن ڕووی لە شارەکانی دەرەوەی کوردستان کرد. ئەو لە مەیدانی توانا و چالاکی خۆیدا، وەک پیشەكارێكی نمونەیی کاری دەکرد و تا دەسپێکی شۆڕشی گەلانی ئیران بە دژی حکوومەتی حەمەڕەزا شا، نەگەڕایەوە شارەکانی ڕۆژهەڵات.

ناوبراو لە ڕێپێوانەکان بە دژی حکوومەتی سەڵتەنەتی حەمەی رەزاشا، بەشداری چالاکانەی کرد. بەداخەوە هەر لە تەمەنی گەنجیەتیدا، نەخۆشیەکیی دائیمی پێوە نوسا و بەرۆکی بەرنەدا. بەڵام بەوحاڵەش، بێ هەدادان لە پێناو ژیانی سەر بەرزانە تێدەکۆشا.
عەلی فەنی لە ساڵی ١٣٦٢ــی هەتاوی چۆتە ناو ڕیزەکانی حیزبی دێمۆکڕات لە هێزی شەهید مینەشەم. تا ساڵی ١٣٦٧ لە ناوچە وەک پێشمەرگەیەکی ئازا و جەسوری مەیدانی شەڕگەکان جێ پەنجەی دیارو بەرچاو بوو.

کاک عەلی ، لە سەرەتای ١٣٦٧ شوێنی خەبات وتێکۆشانی بۆ دەورو بەری بنکە وبارەگانی دەفتەری سیاسی گوازتەوە و بۆ ماوەی سێ ساڵ لە بەشی خەدەمات کاری کرد و توانی لەم ماوەیەدا کار و چالاکی و تواناکانی لەم سەنگەرەش زۆر بە باشی بەڕێوە بەرێت.
ڕەوانشاد عەلی مەجیدی مرۆڤێکی بە توانا و سەلیقە، زیرک و وریا بوو، قسە خۆشی و پێ کەنینی لێ دەباریی.
کاک عەلی، بەهۆی نەخۆشیەکەی، ساڵی ١٣٧٠ وازی لە خەباتی پێشمەرگانە هێنا و بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی ڕێگای چوونە دەرەوی وەڵاتی هەڵبژارد.
دوایی چەند ساڵ مانەوە وەک پەنابەری سیاسی لە باشوری کوردستان، لە ژێر چاوەدێری un دا گوێزرایەوە بۆ وەڵاتی سوئید .
لە ماوەی مانەوەی لە سوئید بە دائیم لە ژێر چاوەدێری دکتورەکان دابوو و شەڕی لەگەڵ ئێش و ئازار دا دەکرد و چارەسەریش تەنیا تەحەموول کردنی ئازارەکان بوو. سەرەئەنجام کاک عەلی فەنی بەداخەوە بەهۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ڕووحی شاد و ئازیزانی سەڵامەت بن.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

رێكخراوی جیهانی كورد كۆڕیادێك بۆ پێگه‌ى به‌رزی ئه‌حمه‌د كاكه‌مه‌می لە ستۆکهۆڵم به‌ڕێوه‌ده‌با

1 شه‌م 10 17 , 2021
ڕۆژی شەممە شازدەی ئۆكتۆبه‌ر کۆڕیادێک لە لایەن ڕێکخراوی جیهانی کورد لە کۆمەڵەی گوڵان لە شاری ستۆکهۆڵم بۆ بەرز راگرتنی یادی تێکۆشەری دێرينی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران کۆچکردوو ئەحمەد کاکەمەمی بەڕێوە چوو. لەو کۆڕیادەدا کە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بانگهێشت کرابوو هاوڕێ چیا عەلیار بەرپرسی پێوەندیيە کوردستانیەکان لە سوئێد به نوێنەرایەتی […]

نوێترینەکان