بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئاڵمان

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆنفڕانسی گشتیی کۆمیتەی ئاڵمان بە بەشداریی ” تاهیر مەحموودی” ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی دەزگای ڕێکخستنی گشتی لە ڕێگای سکایپ، “کاوە عەبدالی” ئەندامی یەکەی کارگێڕیی دەرەوەی وڵات و بەرپرسی ڕێکخستنی دەرەوی وڵات و هەروەها “شەهریار نەقشبەندی” بەرپرسی ڕێکخستنی هەرێمی ئورووپا و “هێمن مەولوودی” هاوکاری دەزگای هەڵبژاردن، کۆنفڕانسی کۆمیتەی حیزب لە ئاڵمان بەڕیوە چوو.

کۆنفڕانسەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان لەلایەن “ئارێز داراپوور” وەک لەمێژینەترین ئەندامی حیزب لە ئاڵمان دەستپێکی کاری کۆنفڕانس ڕاگەیەندرا و کۆنفڕانس لەسەر پێشنیاری کۆمیتەی ئاڵمان و لەژێر ناوی “کۆنفڕانسی شەهیدانی میکۆنووس” دەنگی مەشرووعییەتی وەرگرت.

لە بەشێکی دیکەی کۆنفڕانسەکەدا “تاهیر مەحموودی” ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات لە ڕێگای سکایپەوە باسێکی پڕنێوەڕۆکی سیاسیی پێشکەش کرد. ناوبراو پرسی ڕۆژ و  ئاڵوگۆڕەکانی ناوچە و دۆخی قەیراناویی ڕێژیمی ئێران، خۆپیشاندانەکان، پرسی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات، ڕێکخستنی گشتیی حیزب لە دەرەوەی وڵات و بەتایبەت لە پەیوەندی لەگەڵ ئەرک و مافەکانی ئەندامان و کاری کۆمیتەکان، پێشکەش کرد.

دواتر “کاوە عەبداڵی” ئەندامی یەکەی کارگێڕی و بەرپرسی ڕێکخستنی دەرەوەی وڵات وێڕای ڕێز لە خەبات و ماندووبوونی ئەندامان، باسی لە چۆنیەتیی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی بەڕێوەبەریی کۆمیتە بەپێی ئاییننامەی تەشکیلاتی کرد. “کاوە عەبداڵی” لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژەی بە دۆخی ئێستای حیزب و ورەی بەرزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شار و شاخ، داماویی کۆماری ئیسلامی لە ئاست هێزی پێشمەرگە، سەرهەڵدانەکانی ئەو دواییانە و  فیداکاریی خەڵکی کوردستان کرد.

پاشان ڕاپۆرتی کۆمیتەی گشتیی حیزب لەلایەن “ڕەشید ڕەحمانی” بەرپرسی کۆمیتەی ئاڵمان خوێندرایەوە. لە ڕاپۆرتەکەی کۆمیتەدا، کار و چالاکییەکان لە بواری جۆراوجۆردا خرابوونە ڕوو و هەڵسەنگاندنی دروست بۆ تێکۆشانی ماوەی ڕابردووی کۆمیتە کرابوو.

لە بەشێکی دیکەی کۆنفڕانسەکەدا بەشداربووان ڕەخنە و پێشنیارەکانی خۆیان خستە ڕوو کە دواتر لەلایەن “کاوە عەبداڵی” و “ڕەشید ڕەحمانیـ”ـیەوە وەڵامیان درایەوە.

لە بەشی کۆتایی کاری کۆنفڕانسدا، بە سەرپەرستیی “هێمن مەولوودی” هاوکاری دەزگای هەڵبژاردن، ئەندامانی بەشداربوو چوونە سەر سندووقی دەنگدان و دەستەی بەڕێوەبەریی نوێی کۆمیتەی ئاڵمانیان هەڵبژارد.

دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمیتەی نوێی ئاڵمان، لە یەکەم کۆبوونەوەی خۆیدا و بە زۆرینەی دەنگ “ڕەشید ڕەحمانیـ”ـی وەک بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە ئاڵمان هەڵبژارد.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردن و پرسەی دایە "مریەم ڕۆستەم پوور" بە بەشداری کۆمیتەی حیزب بەڕیوە چوو

شه‌م 6 11 , 2022
ڕۆژی هەینی ٢١ی جۆزەردان شاندێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید، بە سەرپەرستیی “ئەبووبەکر ڕەحمانی” بەرپرسی کۆمیتە، لە ڕێوڕەسمی پرسە و بە خاکسپاردنی “دایە “مریەم ڕۆستەم پوور” لە شاری “ڤێسترۆس” بەشداریی کرد. سەرەتا پەیامی بنەماڵەی کۆچکردوو لەلایەن “عەلی درەختی” خوێندرایەوە. “دەرختی” باسێکی تێروتەسەلی لەسەر ژیاننامەی دایە “مریەم” و بنەماڵەی […]

نوێترینەکان