بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان شاندێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید بە سەرپەرستیی “عەنایەت دەشتی” ئەندامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی حیزبیان لە شارەکانی “ستۆکهۆڵم و ئۆپسالا” کرد و لەوحی ڕێزلێنان و چەپکەگوڵی ئەمەگ و وەفاداریی حیزبیان پێشکەش کردوون.
لەو سەردانانەدا لەگەڵ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە و لەسەر بەردەوامیی خەبات و درێژەدان بە ڕێبازی بەرز و پیرۆزی شەهیدان لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە بەرزە نەتەوەییەکان، پێداگری کرایەوە.