ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردن و پرسەی دایە “مریەم ڕۆستەم پوور” بە بەشداری کۆمیتەی حیزب بەڕیوە چوو

ڕۆژی هەینی ٢١ی جۆزەردان شاندێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید، بە سەرپەرستیی “ئەبووبەکر ڕەحمانی” بەرپرسی کۆمیتە، لە ڕێوڕەسمی پرسە و بە خاکسپاردنی “دایە “مریەم ڕۆستەم پوور” لە شاری “ڤێسترۆس” بەشداریی کرد.

سەرەتا پەیامی بنەماڵەی کۆچکردوو لەلایەن “عەلی درەختی” خوێندرایەوە.

“دەرختی” باسێکی تێروتەسەلی لەسەر ژیاننامەی دایە “مریەم” و بنەماڵەی خۆڕاگر و بوێری ناوبراو وەک شێرەژنێکی کوردپەروەر و دێموکرات پێشکەش کرد کە هەردەم یارمەتیدەری پێشمەرگە بوونە و لەو پێناوەدا دوو کوڕی بە ناوەکانی شەهید “محەممەد عەزیزی و ڕەسووڵ عەزیزی” کە گیانیان  لە ڕێگای ئازادیی گەل و نیشتمان بەخت کردووە.

پاشان “ئەبووبەکر ڕەحمانی” بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید پەیامی کۆمیتەی پێشکەش کرد.

“ڕەحمانی” لە وتەکانیدا دایە “مریەمـ”ـی وەک هێمای شێرەژنی کورد و نموونەیەک لە ژنانی ئازا و بەجەرگی نێو شۆڕش و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان وەسف کرد و پەیامی سەرخۆشی و هاوخەمیی حیزبی دێموکراتی بە بنەماڵەی دایە “مریەم” ڕاگەیاند.

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی هاوخەمیی مامۆستا مەلا “حەسەن شێوەسەڵی” لەلایەن “ئاوارە جەلالی” خوێندرایەوە.

مامۆستا لە پەیامەکەیدا وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی بۆ کۆچی دوایی دایە “مریەم” و هاوخەمیی حیزبی “دێموکراتیـ”ـشی بە بنەماڵەی “ڕۆستەم پوور و عەزیزی” ڕاگەیاند و خۆڕاگری و قارەمانیەتیی دایە مریەمی بە جوانی بۆ بەشداربووان ڕوون کردەوە.

لە درێژەی پەیامەکەیدا باسی لە زوڵم و زۆر و هێرشی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سەر خاکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە گشتی و هێرش بۆ سەر شاری سەردەشت و گوندەکانی “بێور و بێوران” بە تایبەتی کرد کە بە چەکی قورس و فڕۆکە خەڵکی سڤیلیان کردە ئامانج.  

هەروەها باسی لە قارەمانێتیی خەڵکی “بێور” و ئەو دەڤەرەی کرد کە چۆن ئازایانە و قارەمانانە بەرەنگاری ئەو هێزە داگیرکەرەیان کردووە و چەندین جار شکەستیان بە داگیرکەران هێناوە، باسی شەهیدبوونی قارەمانی و خۆڕاگریی ئەو شەڕە قورسەی بە ناوی “محەممەدئەمینی مەلا عەزیزی” کرد.

 مامۆستا بە تێروتەسەلی باسی ئەو ڕووداوانەی کرد کە لە بێور و بێوران ڕووی دابوو، هەروەها لەسەر بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی کوردستان باسی کرد کە لەلایەن ڕێژیمی نەگریسی ئاخوندییەوە براوە و تێک دراوە.

لە درێژەدا باسێکی تێروتەسەلی لە هەموو خۆڕاگرییەکانی دایە “مریەم” و بنەماڵەکەی کرد کە پاش ساڵانێکی زۆر دەربەدەری و کەمپنشینی ژیانی پڕ لە مەرگەسات، هاوکات لەگەڵ دەیان بنەماڵەی بێورەکان کە پەڕیوەی وڵاتانی ڕۆژاوا و ئورووپا بوونە کرد کە سەرەڕای تەواوی ئەو نەهامەتییانە لەسەر بیر و باوەڕی، ئازایانەی خۆیان مانەوە و تا ئیستاش سەریان بۆ ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران شۆڕ نەکردووە و بە باوەڕی توندەوە لەسەر ڕێگای بەرەنگاری و خەبات و تێکۆشان بەردەوام ماونەتەوە.

لە کۆتاییدا مامۆستا باسێکی لەسەر وەسفی قارەمانانەی شەهید “ڕەسوول عەزیزی و محەممەد عەزیزی و ڕەحمان مەرەخانی” و  باقیی قارمانانی دیکە کرد.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە "بلژیک" لە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە سەرهەڵدانەکانی گەلانی ئێران بەشداریی کرد

1 شه‌م 6 12 , 2022
ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردان، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بلژیک لە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە سەرهەڵدانەکانی ئەم دواییانەی گەلانی ئێران و بە تایبەت خۆپیشاندانەکانی “ئەلئەحواز” بەشداریی کرد. “بەها ئیبراهیمی” بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە بلژیک بە نوێنەرایەتیی ئەو کۆمیتەیە وێڕای دەربڕینی پشتیوانیی کۆمیتەی حیزب لە تەواوی سەرهەڵدانەکانی ئەلئەحواز، تیشکی خستە […]

نوێترینەکان