یۆنس فەتاحی، پێشمەرگەی دێرینی حیزب، لە وڵاتی فینلاند کۆچی دوایی کرد

یۆنس فەتاحی، پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

یۆنس فەتاحی ناسراو بە دروێش یۆنس، ساڵی ١٩٥١ لە گوندە شۆشمێ سەر بە ناوچەی هەورامان لە کوردستانی رۆژهەڵات لە دایک بووە.

یۆنس فەتاحی، پاش شۆرشی گەلانی ئێران بووە پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات‌و دژی زوڵم‌و زۆری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەرامبەر بە نەتەوەی کورد، لە ریزەکانی حیزبی دێموکراتدا خەباتی دەست پێ کرد.

ناوبراو، لە خەبات دژی داگیرکەرانی کوردستاندا، یەکێک لە پێشمەرگە ئازاکانی کوردستان بووەو لە دەیان شەڕی داسەپاوی حکوومەتی ئێران، لە ناوچەی هەورامان چالاکانە بەشداریی کردووەو قارەمانانە بەرگریی لە مافەکانی نەتەوەکەی‌و پاراستنی نیشتمانەکەی کردووە.

یۆنس فەتاحی، بۆ ماوەیەک لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەرو زیندانی دەکرێ‌. لە زینداندا، وێڕای ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر، بە ناڕەوا حوکمی ئێعدامی بەسەردا دەسەپێنرێ. لەو کاتەدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەوێتە بیری ئەوەی رێگایەک بۆ رزگارکردنی مام یۆنس بدۆزنەوە، تا ئەوەی کە لەو بارودۆخەدا رێژیم ناچار دەکرێ لەگەڵ دیلێکی خۆی کە لای هێزی پێشمەرگە راگیرابوو، بیگۆڕێتەوە.

دواتر، دەروێش یۆنس وێڕای خەڵکێکی زۆر، بەهۆی هێرش‌و تۆپ‌بارانی ناوچەکانی هەورامان‌و سەر سنوور، ناچار دەبێ کۆچ بکا بۆ باشووری کوردستان‌و لە نزیک شاری هەڵەبجە نیشتەجێ ببێ تا ئەوەی کە ساڵی ١٩٨٠ی زایینی، لەلایەن حکوومەتی ئەوکاتی عێراقەوە بە ناچاری رەوانەی ئوردوگای رۆمادی کران‌و لەوێ گیرسانەوە. بەوحاڵەش مام یۆنس، سەرەڕای بارودۆخی نالەباری ژیانی ئاوارەیی‌و دوورکەوتنەوەی زۆرەملێ، هەروەک ئەندامێکی چالاک‌و دڵسۆزی حیزب تێ دەکۆشا.

ناوبراو کەسێکی کۆمەڵایەتی، قسەخۆش‌و خۆشەویستی خەڵک بوو.

یۆنس فەتاحی، لە ساڵی ١٩٩٤ـەوە، بەرەو هەندەران کۆچی کردو لەگەڵ بنەماڵەکەی لە وڵاتی فینلاند گیرسانەوەو ژیانی ئاسایی خۆی بەسەر برد تا ئەوەی کە بەداخەوە رێکەوتی ٢٩ی ژانوویە بەهۆی نەخۆشی لە شاری تامپێرە لە وڵاتی فینلاند، کۆچی دوایی کرد.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

تەرمی پێشمەرگەی دێرین جەمیل عوزێیری، بە خاک سپێردرا

4 شه‌م 2 17 , 2021
رۆژی چوار شەممە ۲۹ی رێبەندانی ۲۷۲۰ تەرمی هاوڕێی کۆچکردوو کاک جەمیل عوزێیری لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە بەشداری کۆمیتەی گشتیی حیزب و ئەندامانی بنەماڵە و هاوڕێیانی، لە شاری “بۆرلێنگە”ی وڵاتی سوئێد بە خاک سپێردرا.لە سەرەتای مەڕاسیمەکەدا ئەندامانی بنەماڵە و نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی حیزب بۆ دواماڵئاوایی لە دەوری تابووتی کۆچکردوو کۆبوونەوە و […]

نوێترینەکان